كۆمسیۆن: ئهمڕۆ هەر قەوارەیەك ژمارەی خۆی دەزانێت

هەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی حزب و لایەنە سیاسییەكان، ئەمڕۆ تیروپشك بۆ ژمارەی قەوارە و هاوپەیمانەتییەكانی بەشداربوو لە هەڵبژاردنی دابێی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.
بەپێی ئامارەكان، پێنج ملیۆن و 11 هەزار و 75 كەس لە هەرێمی كوردستان ناویان لە فۆڕمی خۆراكدا تۆمار كراوە و لەو ژمارەیەیش سێ ملیۆن و 154 هەزار و 984 كەس مافی دەنگدانیان هەیە، داتابەیسە نوێیەكە هیچ ناوێكی ئاوارەی تێدا نییە و هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی بنكەكانی دەنگدان بكەن بۆ دڵنیابوون لە ناوەكانیان.
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پێوەندییەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "ئەمڕۆ تیروپشكەكە بۆ 31 قەوارە و هاوپەیمانەتی دەكرێت، بە ئامادەبوونی حزبە سیاسییەكان، ڕێكخراوەكان و دەزگاكانی راگەیاندن دەبێت، كە هەر قەوارەیەك ژمارەی خۆی دەزانێت".
شۆرەش حەسەن گوتیشی، ٣١لیست و قەوارە بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا دەکەن.
باسی لەوەش کرد، بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بە ڕووی ھاووڵاتیاندا کراوەن و بۆ ماوەی مانگێك خەڵک دەتوانن بۆ دڵنیابوون لە ناوهكانیان سەردانی بنکەکان بکهن.
ڕابین شێروانی




