به‌غدا به هێزه‌كانی گوتووه: چاوتان لەسەر کوردانی كه‌ركووك بێ

کەرکوک-KDP.info- عەندنان کەرکووکی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت كردنه‌وه كه گوایه به هۆی خۆپێشاندانه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ناوچە جیاجیاکانی عێراق به‌غدا به‌شێك له ھێزه‌كانی لە کەرکوکه‌وه بۆ بەغدا گواستبێته‌وه و ده‌ڵێ، حکوومەتی عێراق ھەست بە مەترسییەکی گەورە دەکات و داوایشی لە ھێزەکانی کردووە نه‌وه‌كا خۆپیشاندان بكرێ، چاویان لەسەر گەڕەکی کوردان بێت.
عەدنان کەرکوکی كه ئه‌ندمی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك گه‌رمیانه، گوتیشی، دۆخی کەرکوک زۆر خراپە، خزمەتگوزاری و ئەمنیەت نینه، جگە لەوەش پرۆسەی عه‌ره‌باندن دەست پێکردووەته‌وه، ئەمەش وایکردووە کورد ناڕازی بن.
گوتیشی، ''حکوومەتی عێراق بڕیاری دابوو گوندەکانی دەکەونە سنووری کۆمپانیای نەوتی باکووره‌وه کە گو دی کوردانن، ھەمووان چۆڵ بکات و خاپووریان بکات، بەڵام لە ترسی ئەو خۆپیشاندانانە بە شێوەی کاتی بڕیاره‌كه‌ی راگرتووە، به‌ڵام ھەرکاتێک خۆپیشاندان کۆتای‌یان ھات دەست پێدەکەنەوە، چونکە حکوومەتی عێراق کەرکووکی زۆر لا گرینگترە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق، لەبەر ئەوەی دەزانێت خاوەنەکەی ھەرێمی کوردستانە و ئەوان نین.''
بڵند ئیبراھیم




