٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تیروپشکی ژمارەی لیست و قەوارەکان سبەینێیه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی کوردستان گوتی، سبەینێ دووشه‌ممه‌، تیرووپشک بۆ ژمارەی لیست و قەوارە سیاسییەکان ئەنجام دەدرێت.

بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٣٠ی ئەیلوولی ئەمساڵ بەرێوە بچێت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمسیۆن بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە لەو وادەیه‌ی بۆی دیاری کراوە.
بەرێوبەری راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی کوردستان، شۆڕش حەسەن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، کۆمسیۆن لە ئامادەکارییه‌كانی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و بڕیارە  سه‌عات١١ی پێشنیوەڕۆی سبه‌ینێ تیروپشک بۆ لیست و قەوارە سیاسیەکان ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی دیار بێت ھەر لیست و قەوارەیەک چ ژمارەیەکی بەردەکەوێت.

شۆرەش حەسەن گوتیشی، ٣١لیست و قەوارە بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا دەکەن.
باسی لەوەش کرد، بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بە ڕووی ھاووڵاتیاندا کراوەن و بۆ ماوەی مانگێك خەڵک دەتوانن بۆ دڵنیابوون لە ناوه‌كانیان سەردانی بنکەکان بکه‌ن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار