وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: له‌باره‌ی فه‌یسبووكه‌وه زانیاریمان نییه.. فاستلینک بە کار دەخرێتەوە

هەولێرـKDP.infoـ لە هەرێمی کوردستانیش لە دوێنێ شه‌ممه‌وە چەند به‌شێك له خزمه‌تگوزرییه‌كانی کۆمەڵایەتییەکان لە کار کەوتوون و، چەند هێڵێکی ئینته‌رنێتیش وەستێندراون، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، ڕوون نییه 'ئەپ'ەکان کەی به‌گه‌ڕ ده‌خرێنه‌وه.
چەند ڕۆژێکە لە بەسڕە و چەند پارێزگایەکی دیكه‌ی عێڕاق خۆپێشاندان به‌رپا بووه و ناڕەزایی و توڕەیی خه‌ڵكی عێراق پشێوی و ڕووبەڕووبوونه‌وه‌ی گێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپێشناده‌رانی به دوای خۆیدا هێناوه و، بەوهۆیە قوربنی هه‌بووه.
وه‌ك سه‌ره‌تاییترین ڕێكاریش بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، به‌غدا هه‌ندێکی تۆڕه كۆمه‌ڵیه‌تییه‌كانی داخستوون، له ڕێیه‌وه ده‌یه‌وێ وێنە و ڤیدیۆی ناڕەزاییەکان نه‌گوازرێنه‌وه و، ئه‌م بڕیاره‌ش هەرێمی کوردستانیشی گرتووه‌تەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هه‌رێمی كوردستان، ئومێد سەلیم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت "ئەو ئەپانەی لەلایەن حکوومەتی عێڕاق لە کار خراون و هەرێمی کوردستانیشی گرتۆتەوە، کاته‌كه‌ی نادیاره و هیچ زانیارییەکمان له‌به‌ر دەستدا نییە کە ئاخۆ کەی و چ کاتێک بەکار دەخرێنەوە."
سەلیم، هه‌روه‌ها گوتی "سەبارەت بە هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتی نەورۆز تیلیکۆم کە فاستلینک و هەندێک هێڵی تر دەگرێتەوە، کێشەیەکی تەکنیکی هەیە بۆیە لەلایەن کۆمپانیاکەیانەوە وەستێنراوە، وەک وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پەیوەندیمان کردووە و به‌م نزیكانه چاره ده‌كرێ."
فایزە کۆیی




