دەنگی پارتی لە سلێمانی بەراورد بە ئەنجامی ئەلیکترۆنی زۆر زیادی کردووە

سلێمانی-KDP.info- دوای کۆتاییھاتنی پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی ١٨٠ سندوق بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای سلێمانی، دەرکەوتووە کە دەنگەکانی پارتی بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی-ھەڵەبجە کە نەیویست ناوی ببرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ئاشکرای دەکات، "بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵ پڕۆسەی ژماردنی دەستی بۆ ١٨٠ سندوقی دەنگدان لە سنووری پارێزگای سلێمانی کراوە و لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەدا قردێلەی سوور لە نزیکەی حەفتا سندووق دراوە و ١٤ لەو سندووقانە پێشتر لە ١٢ی ئایاردا قردێلەی سووریان لەسەر بووە، واتە تەنیا دەنگی نێو ١١٨ سندووق بەدەست ژمێردراون و بریکارەکانی پارتییش ئامادەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکانی سلێمانی بوونە و دەنگی پارتی زۆر زیادی کردووە.
سەرچاوەکە زانیارییەکان بە وردی ئاشکرا دەکات و دەڵێ، "پارتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ٥٧ سکاڵای لەسەر ساختەکاری و نادروستیی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق تۆمار کردووە و پابەندیشە بە بڕیاری دادوەران بۆ جیاکردنەوەی دەنگەکان، بەراورد بە ئەنجامی ئەلیکترۆنییش، دەنگی پارتی زۆر زیادی کردووە، تەنانەت پارتی بە پلەی سێیەم دێت و دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان لەو ١١٨ سندووقەی بە دەست ژمێردراونهتهوه، سێ ھەزار دەنگی بە دەست ھێناوە و بە پلەی سێیەم دێت، ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر و بهگوێرهی ئەنجامی ئەلیکترۆنی، دەنگەکانی پارتیمان زۆر کەمتر بووە لەو ژمارەیەی بە دەست ژماردنەوە ئاشکرا بووە."
بەگوێرەی ئەو ئامار و داتایانەی ژمارەیەک بنکەی پارێزگای سلێمانی کە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی خستوون، جیاوازیی نێوان دەنگی ئەلیکترۆنی و ژماردنهوهی دەستیی دهنگهكان، دهنگهكانی پارتی بەو شێوەیە گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە:
وێستگەی (٥)ی بنکەی ئامادەیی خانزاد ٩ دەنگی ئەلیکترۆنی و ١٨ دەنگی بەدەست.
وێستگەی (٥)ی بنکەی ناوەندی پێشڕەو ٦ دەنگی ئەلیکترۆنی و ١٧ی بەدەست.
وێستگەی (٣)ی قوتابخانەی بەرکێو ٢٦ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٥٧ی بەدەست.
وێستگەی (٧)ی قوتابخانەی بەرکێو ٣١ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٥٥ی بەدەست.
وێستگەی (٦)ی قوتابخانەی بەرکێو ٢٢ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٣٦ی بەدەست.
وێستگەی (٥)ی قوتابخانەی بەرکێو ٢٣ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٤٤ی بەدەست.
وێستگەی (٩)ی قوتابخانەی بەرکێو ٢٠ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٤١ی بەدەست.
وێستگەی (٤)ی قوتابخانەی بەرکێو ١٣ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٢٩ی بەدەست.
وێستگەی (١)ی قوتابخانەی ملەکەوە ١١ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٢٢ی بەدەست.
وێستگەی (٨)ی قوتابخانەی ملەکەوە ١١ دەنگی ئەلیکترۆنی و ١٨ی بەدەست.
وێستگەی (٢)ی قوتابخانەی ملەکەوە ٦ دەنگی ئەلیکترۆنی و ١٣ی بەدەست.
وێستگەی (٣)ی قوتابخانەی ملەکەوە ١٥ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٣٤ی بەدەست.
وێستگەی (٦)ی قوتابخانەی ملەکەوە ٨ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٢٥ی بەدەست.
وێستگەی (٤)ی قوتابخانەی ملەکەوە ١٣ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٢٥ی بەدەست.
وێستگەی (٤)ی قوتابخانەی چیا ٢٣ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٤٧ی بەدەست.
وێستگەی (١)ی قوتابخانەی چیا ٣٢ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٣١ی بەدەست.
وێستگەی (٢)ی ناوەندی زانیاری ١٠ دەنگی ئەلیکترۆنی و ١١ی بەدەست.
وێستگەی (٣)ی ناوەندی زانیاری ٨ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٩ی بەدەست.
وێستگەی (٦)ی قوتابخانەی دەربەندیخان ١٢ دەنگی ئەلیکترۆنی و ١٥ی بەدەست.
وێستگەی (٢)ی قوتابخانەی شەھیدانی کوڵە ١٤ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٣٢ی بەدەست.
وێستگەی (٥)ی قوتابخانەی بەزاز ١٩ دەنگی ئەلیکترۆنی و ١٧ی بەدەست.
وێستگەی (٣)ی قوتابخانەی چوارقوڕنە ١٤ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٢٢ی بەدەست.
وێستگەی (٤)ی قوتابخانەی چوارقوڕنە ٣٠ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٢٩ی بەدەست.
وێستگەی (١)ی قوتابخانەی چوارقوڕنە ٢٧ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٣٢ی بەدەست.
وێستگەی (٥)ی قوتابخانەی چوارقوڕنە ٤١ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٤٤ی بەدەست.
وێستگەی (٧)ی قوتابخانەی چوارقوڕنە ٣٨ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٣٨ی بەدەست.
وێستگەی (١)ی قوتابخانەی پیشالیار ٤٧ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٦٨ی بەدەست.
وێستگەی (٢)ی قوتابخانەی پیشالیار ٤٣ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٦٠ی بەدەست.
وێستگەی (٤)ی قوتابخانەی مرواری ١٧ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٣٣ی بەدەست.
وێستگەی (٥)ی قوتابخانەی مرواری ١٢ دەنگی ئەلیکترۆنی و ١٧ی بەدەست.
وێستگەی (١)ی قوتابخانەی مرواری ٦ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٢٤ی بەدەست.
وێستگەی (٣)ی قوتابخانەی مرواری ١٤ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٢٩ی بەدەست.
وێستگەی (٦)ی قوتابخانەی حمدون ١٢ دەنگی ئەلیکترۆنی و ١٦ی بەدەست.
وێستگەی (٢)ی قوتابخانەی حمدون ١٧ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٢٤ی بەدەست.
وێستگەی (٥)ی قوتابخانەی حمدون ١٣ دەنگی ئەلیکترۆنی و ١٥ی بەدەست.
وێستگەی (٤)ی قوتابخانەی حمدون ١٨دەنگی ئەلیکترۆنی و ٢٥ی بەدەست.
وێستگەی (٢)ی ئامادەیی عەربەت ١٨ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٣٣ی بەدەست.
وێستگەی (٣)ی ئامادەیی عەربەت ٣٤ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٣٤ی بەدەست.
وێستگەی (١)ی ئامادەیی سلێمانی ٣ دەنگی ئەلیکترۆنی و ١٥ی بەدەست.
وێستگەی (٦)ی قوتابخانەی عەربەت ١٥ ئەلیکترۆنی و ٢٦ی بەدەست.
وێستگەی (١)ی قوتابخانەی عەربەت ٢٤ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٣١ی بەدەست.
وێستگەی (٤)ی قوتابخانەی ڕاستی ٧ دەنگی ئەلیکترۆنی و ١٢ی بەدەست.
وێستگەی (٣)ی ناوەندی ڕۆژھەڵات ١٣ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٢٢ی بەدەست.
وێستگەی (٤)ی قوتابخانەی بروسک ٢١ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٢٢ی بەدەست.
وێستگەی (٦)ی قوتابخانەی بروسک ٢١ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٢١ی بەدەست.
وێستگەی (٥)ی قوتابخانەی بروسک ٢٤ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٢٥ی بەدەست.
وێستگەی (٣)ی قوتابخانەی سەربەستی ١٠ دەنگی ئەلیکترۆنی و ١٨ی بەدەست.
وێستگەی (١)ی ناوەندی ئارارات ١٤ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٢١ی بەدەست.
وێستگەی (٤)ی ناوەندی ئارارات ١٤ دەنگی ئەلیکترۆنی و ١١ی بەدەست.
وێستگەی (٤)ی قوتابخانەی دابان ١٥ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٢٥ی بەدەست.
وێستگەی (٦)ی قوتابخانەی دابان ١٤ دەنگی ئەلیکترۆنی و ١٤ی بەدەست.
وێستگەی (٢)ی قوتابخانەی دابان ٢٣ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٣١ی بەدەست.
وێستگەی (١)ی قوتابخانەی ھیران ١٨ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٣١ی بەدەست.
وێستگەی (٢)ی قوتابخانەی ھیران ٣١ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٣٣ی بەدەست.
وێستگەی (٥)ی قوتابخانەی سەربەزی ١٢ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٣٦ی بەدەست.
وێستگەی (١)ی ئامادەیی کرێمی عەلەکە ١٦ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٢٧ی بەدەست.
وێستگەی (١)ی قوتابخانەی زەرگەتە ١٢ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٢١ی بەدەست.
وێستگەی (١)ی ناوەندی پێشڕەو ١١ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٢١ی بەدەست.
وێستگەی (١)ی قوتابخانەی سەیدسادق ١٣ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٦٨ی بەدەست.
وێستگەی (١)ی قوتابخانەی ھیران ١٨ دەنگی ئەلیکترۆنی و ٣١ی بەدەست.
قائید میرۆ




