"حەشد هێرشی کردووەتە سە رکڵێسایەکی مەسیحی و خەڵکەکەیش ئاوارەی هەرێم بوونە"

بەرتڵە-KDP.info- نوێنەرێکی کریستیانەکان دەڵێ، لە بەرتڵە حشدی شەعبی هێرشی کردووەتە سەر کلێسایەک و ئیدی بەوهۆیەەوە خەڵکی ترسان و دەستدرێژیان کراوەتە سەر و ئاوارەی هەرێم بوونە.
دوای ئەوەی مووسڵ رزگارکرا، ئیدی بەشێکی کریستیانەکان گەڕانەوە بۆ دەشتی نەینەوا، بەڵام زۆری نەبرد ئیدی ئەمجارە حەشدی شەعبی هاوشێوەی داعش هاتە ناوچەکە، کریستیانەکان دەڵێن لە دەستی حەشدی شەعبی رەوشی ژیانیان زۆر خراپە، وەحیدە یاقۆ هورمز نوێنەری مەسیحییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، لە بەرتڵە هێزێکی حەشدی شەعبی هێرشی کردووەتە سەر کڵێسای مەسیحییەکان و هەڕەشەیان لە خەڵکی کردووە و دەستدرێژیان کردووەتە سەریان، بۆیە ترس لە نێو خەڵکی بڵاوبووەتەوە و ئیدی خەڵکەکە بەشێکی لێ ئاوارەی هەرێم بوونەتەوە.
وەحیدە یاقۆ دەڵێ، ئامانجی ئەو کارەی حەشدی شەعبی بۆ گۆڕینی دیموگرافیای دەشتی نەینەوایە بۆ ئەوەی مەسیحییەکان ئەوێ چۆڵ بکەن. گوتیشی ئەوەی حەشد بەرانبەر کریستیانەکان دەیکات هاوشێوەی داعشە کە بەرانبەر بە کریستیانەکان کردی.
بڵند ئیبراهیم




