خه‌ڵكی خانه‌قین له هێزه‌کانی عێراق بێهیوا بوونه و خانووی خۆیان ده‌فرۆشن
_(1)__2018_07_12_h16m27s50__ER.jpg)
خانه‌قین -KDP.info- ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین گوتی، ڕۆژ به ڕۆژ دۆخی ئه‌منی به‌ره‌وخراپی دەڕوات و خه‌ڵكیش له هێزەکانی عێراق بێهیوا بوونه، بۆیه خانووی خۆیان ده‌فرۆشن و بار ده‌كه‌ن، چونكه له خانه‌قین حوكمی سه‌ربازی هەیه.
له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ڕۆژ به ڕۆژ دۆخی ئه‌منیی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری به‌ره‌وخراپی ده‌ڕوات و له لایه‌ن داعشەوە كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی لێ ئه‌نجام ده‌درێت و هێزەکانی عێراقیش توانای كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه‌یان نییه.
ڕه‌فعه‌ت موراد ئاغا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ڕۆژ به ڕۆژ دۆخی ئه‌منیی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری به‌ره‌و خراپی ده‌روات و له دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو بۆمبی دیكه‌ی چێندراو ته‌قێندراونه‌ته‌وه، له لایه‌ن داعشەوە و هێزەکانی عێراق توانای كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه‌یان نییه و ناتوانن پارێزگاری له خه‌ڵكه‌كه بكه‌ن، بۆیه ئه‌و خه‌ڵكه له هێزه ئه‌منییه‌كان بێهیوا بوون و پێیان وایە ناتوانن دۆخه‌كه ئارام بكه‌نه‌وه."
ڕه‌فعه‌ت موراد ئاغا گوتیشی: "ئێستا خه‌ڵكی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیان كردووه به فرۆشتنی خانووه‌كانیان و له شاره‌كه بار ده‌كه‌ن و ده‌چنه ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، چونكه ده‌زانن دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه خراپتر ده‌بێت و باشتر نابێت، بۆیه به ناچاری شاره‌كه جێ دێڵن."
ئاغا باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین په‌كی كه‌وتووه و قایمقام و فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ش هیچ ڕۆڵێكیان نییه، چونكه له خانه‌قین حوكمی سه‌ربازییه و ته‌نیا به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كان حوكمی ئه‌و شاره ده‌كه‌ن."
جموجووڵی داعش له خانه‌قین به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و له چه‌ندین ناوچه ده‌سه‌ڵاتدارن و ژماره‌شیان به‌رده‌وام له‌زیادبووندایه، كه مه‌زنده ده‌كرێت بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان نزیكه‌ی 2 هه‌زار چه‌كدار بن.
بڵند ئیبراهیم




