"نزیکبوونەوە لە هۆڵەندا پێگەی هەرێم لە ئەورووپا بەهێزتر دەکات"
__2018_07_12_h15m19s6__ER.jpg)
هۆڵەندا-KDP.info- شارەزایانی سیاسی لە سلێمانی دەڵێن، کە سەردانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ هۆڵەندا گرینگییەکی زۆری هەیە و نزیکبوونەوەی هەرێم لەو وڵاتە وا دەکات کە پێگەی هەرێمی کوردستان لە نێو یەکێتیی ئەورووپادا زیاتر بەهێز ببێت، چونکە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ ئەوەدایە کە دەبێ دەستووری عێراق بەتەواوەتی جێبەجێ بکرێت و مافی کورد لەو چوارچێوەیەدا بدرێت.
ڕۆژی 1ی ئه‌م مانگه، سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر ده‌عوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمیی حكوومه‌تی هۆڵەندا گەیشته ئه‌و وڵاته و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هۆڵەندا كۆ بووه‌وه، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی كوردستان دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هۆڵەندا به سه‌ركه‌وتوو ناو برد.
چاودێرانی سیاسی و هاووڵاتییانی سلێمانی به‌بایه‌خه‌وه ده‌ڕواننه پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا، كه ئه‌و وڵاته یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه كاریگه‌رییان هه‌یه به‌سه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا، دادگای لاهای له‌و وڵاته‌یه و هۆڵەندا بۆ مەشقی سەربازی بە پێشمەرگە بەهێزەوە لە کوردستانە و بۆ پەرەپێدانی ئابووریش لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێوەندیی جیددی دەربڕیوە.
دڵشاد نامیق، توێژه‌ری پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "نووسینگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتان توانیویانه زۆرباش پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رن و وڵاتی هۆڵەندا بۆ كورد زۆر گرنگه و دەبێ پێوه‌ندیی دیپلۆماسیی له‌گه‌ڵ ئەو وڵاتە به‌هێز بێت، چونكه وڵاتێکی كاریگه‌ری یه‌كێتی ئه‌ورووپایه، دادگای لاهایش له‌و وڵاته‌یه، كه كورد ده‌توانێت له ڕێگه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه كار بكات بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئەو تاوانانەی ده‌رهه‌ق به كورد كراون، هه‌ر له تاوانی هه‌ڵه‌بجه و شنگال و بارزانییه‌كانەوە تا دوایی و پێوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورووپایی زیاتر پێش بخات".
هۆڵەندا له شه‌ڕی دژی داعش هاوكاریی هه‌رێمی كوردستانی كردووه له ڕووداوه‌كانی كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ریشدا به‌رده‌وامیی بە پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دا. له‌وباره‌یەوه، دڵشاد نامیق گوتیشی: "له شه‌ڕی داعشدا هۆڵەندا هاوكاریی باشی كوردستانی كردووه، له ڕووداوه‌كانی داگیركردنی ناوچه‌دابڕاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو و ئابلوقه خستنه‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هۆڵەندا به‌رده‌وامیی بە پێوه‌ندییه‌كانی له گه‌ڵ كوردستان دا و، ئێستا‌ش به بانگەشەی فه‌رمیی ئەو وڵاتە، سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی كوردستان چووە هۆڵەندا و لە باڵاترین ئاستدا پێشوازیی گەورەی لێ کرا، ئەمە پێمان دەڵێ، ئه‌و وڵاته باش ده‌زانێت حه‌جم و قورساییی كوردستان له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا چییه و ده‌رفه‌تیشه كوردستان زیاتر پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی پێش بخات و له‌وێشه‌وه كار بكات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌واوی مافه‌كانی كورد له به‌غدا، كه هه‌میشه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و وڵاتی هۆڵەندا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه لەسەر ئەوەی کە ده‌بێ ده‌ستووری عێراق وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت".
له‌سه‌ر هه‌مان پرس، سیروان حه‌مه‌شه‌ریف، ماستەری یاسای نێودەوڵەتی و بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندی لە ناوەندی چاوی کورد، ده‌ڵێ: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی دراوسێ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان یه‌ك ناگرێته‌وه، پێوییسته پێوه‌ندییه دیپلۆماسییەکانی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورووپایی به‌هێز بكرێت، چونكه وڵاتان تا چه‌نده پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تییان فراوان بكه‌ن، زیاتر ئاسایشیان پارێزراو دەبێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه تا ئێستا ده‌وڵه‌تمان نییە، زیاتر پێویستیمان به‌وه‌یه کە پێوه‌ندیمان، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا فراوان بكه‌ین".
سیروان حەمه‌شه‌ریف ئاماژه به‌وه ده‌كات: "به حیكمه‌تی كاك نیچیرڤان توانرا ته‌واوی ئه‌و ئابڵۆقه دیپلۆماسییه‌ی له لایه‌ن عێراقه‌وه خرابووه سه‌ر هەرێمی كوردستان بشكێندرێت، پێوه‌ندیی دیپلۆماسیی كوردستان له جاران زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌ڤدی كوردستان بۆ هۆڵەندا، زۆر گرنگه كه ئه‌و وڵاته یه‌كێكه له وڵاته‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه جێگه‌ده‌ستی دیاره له‌سه‌ر سیاسه‌تی جیهان، بۆ كورد زۆر گرنگه پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا په‌ره پێ بدات".
پارێزه‌رێك پێی وایه پێوه‌ندیی دیپلۆماسیی كوردستان و هۆڵەندا كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆ و درێژخایه‌نی ده‌بێت. پارێزه‌ری ڕاوێژكار، هه‌مزه هه‌ورامی، دانیشتوی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "سەردانی نێچیرڤان بەرزانی بۆ هۆلاندا کە بە یەکێک لە ئەندامانی گرینگی یەکیەتیی ئەورووپا دادەنرێت کاریگەریی هەیە بەسەر سیاسەتی یەکیەتییەکەوە و پێشوازی لە ئاستی باڵای ئەو ولاتەوە بەسەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی گەورەی دیپلۆماسی بۆ کوردستان دادەنرێت، کە لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە توانی کوردستان لەو چەقبەستووییە دیپلۆماسییەوە بخاتەوە قۆناغی ئاسایی و بگرە بەرەو پێشتری بەرێت، بەتایبەت لەگەڵ وڵاتانی یەکیتیی ئەورووپا، کە گاریگەریی ڕاستەوخۆیان هەیە لەسەر سیاسەتی نێودەوڵەتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم سەردانانە لەم قۆناغەی کوردستان پێدا تێپەڕ دەبێت، گرنگی بەرهەمی ڕاستەوخۆ و درێژخایەنیان بۆ کوردستان و دۆزە ڕەواکەی لە ئایندەدا دەبێت و ڕۆڵی سەرۆکیی حکوومەتیش ڕۆڵێکی گرینگ و مێژوویی دەبێت لە کردنەوەی دەرگا دیپلۆماسییەکان بە ڕووی هەرێمی کوردستاندا".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




