شێخ جه‌عفه‌ر: له دیاله هیچ هێزێك بڕیاره‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی جێبه‌جێ ناكات
__2018_07_10_h15m0s13__ER.jpg)
خانه‌قین-KDP.info- به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین گوتی، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی دیاله‌ی كردووه له‌باره‌ی تێكچوونی دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه بێئه‌نجام بووه، چونكه هیچ هێزێك بڕیاره‌كانی ئه‌و جێبه‌جێ ناكات و له زۆر شوێنیش داعش ده‌سه‌ڵاتداره. ئاماژه‌شی دا، سێ ڕۆژه سێ هاووڵاتیی خانه‌قین ڕفێندراون و تا ئێستا چاره‌نووسیان دیار نییه.
له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دۆخی ئه‌منیی دیاله تێك چووه و داعش سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌دات و به هۆی خراپبوونی ڕه‌وشی ئه‌منیشەوە سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی دیاله‌ی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه كۆ بووەوە.
به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هاتنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ دیاله هیچ كاریگه‌ری نابێت بۆ باشتركردنی دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه، چونكه حكوومه‌تی عێراق هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ر دیاله‌وه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له حه‌وزی حه‌مرین تا ده‌گاته باقووبه داعش ده‌سه‌ڵاتداره، بۆیه هاتنه‌كه‌ی هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه و نایشیبێت."
به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین گوتیشی: "سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌ر بڕیارێك له‌باره‌ی دیاله‌وە ده‌ربكات جێبه‌جێ ناكرێت، چونكه ئه‌و هێزانه‌ی له‌وێن توانای پاراستنی ناوچه‌كه‌یان نییه و 52 گرووپی چه‌كداری حه‌شد هه‌یه و گوێ له هیچ كه‌سێك ناگرن و له خۆیانه‌وه بڕیار ده‌ده‌ن."
له‌باره‌ی دۆخی خانه‌قینەوە، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا گوتی: "سێ ڕۆژه له ناوچه‌ی تاسلووجه سێ هاووڵاتیی كوردی خانه‌قین؛ باوكێک و دوو كوڕی ڕفێندراون و ونن و تا ئێستاش چاره‌نووسیان دیار نییه، كه باوكه‌كه خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌یه، بۆیه ئه‌مه خه‌ڵكی خانه‌قینی زۆر ناڕه‌حه‌ت كردووه و نازانرێت چۆن ڕفێندراون و به‌دواداچوون به‌دوایاندا به‌رده‌وامه."
شێخ جه‌عفه‌ر گوتیشی: "جارێ گومانمان له هیچ كه‌سێك نییه كه كێ ئه‌و سێ هاووڵاتیه كوردەی خانه‌قینی ڕفاندووه و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كانین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوای نیوه‌ڕۆ به ڕۆژی ڕووناك ڕفێندراون و تاوه‌كو له تاسلووجه دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه ته‌له‌فۆنیان بۆ ڕۆیشتووه و دواتر ته‌له‌فۆنیان داخراوه و چاره‌نووسیان دیار نییه."
بڵند ئیبراهیم




