د. مووسا كه‌ڤاڵ: توركیا پێویستیی زۆری به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه
__2018_07_09_h16m35s13__ER.jpg)
توركیا -KDP.info- شاره‌زایه‌كی سیاسه‌تی توركیا ده‌ڵێ، توركیا و هه‌رێمی كوردستان به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌شیان زۆره و توركیا پێویستیی زۆری به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بۆیه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان باش بێت، بۆیه سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ توركیا ئیجابییه.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی توركیا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه و ئه‌مڕۆش به‌شداری له مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆككۆماری توركیادا ده‌كات، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمه له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌رەوە.
د. مووسا كه‌ڤاڵ، شاره‌زای سیاسه‌تی توركیا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا جێگه‌ی دڵخۆشییه و زۆریش ئیجابییه، چونكه توركیا ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ی هه‌رێمییه، بۆیه هیوادارین ئه‌و سه‌ردانه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ په‌یوه‌ندیی باشتر و خۆشتر له نێوان هه‌ردوولا و هه‌رێمی كوردستان نه‌بووەته هۆكاری تێكچوونی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه و توركیا خۆی هۆكار بووه، چونكه هه‌رێمی كوردستان جگه له قازانجگه‌یاندن به توركیا زیانی نه‌بووه."
د. مووسا كه‌ڤاڵ گوتیشی: "دروستبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و توركیا زۆر باشه و ئه‌و سه‌ردانه‌ش ده‌بێته ڕێخۆشكه‌ر بۆ دروستبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی، چونكه توركیا په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ زۆرێك له وڵاتان باش نییه و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان باش بێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام بن."
كه‌ڤال ده‌شڵێت: "توركیا پێویستی به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و زۆر به‌رژوه‌ندیی ئابووری له نێوان هه‌رێم و توركیا هه‌یه و هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا ده‌روازه‌یه‌كی بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراقیشە، بۆیه هیوادارین توركیا ڕێز له مافه‌كانی كورد بگرێت."
باسی له‌وه‌ش كرد: "له نێوان 40 وڵات كه بانگهێشتی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆككۆماری توركیا كراون، یه‌كیان سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه ئه‌مه‌ش گرنگیی خۆی هه‌یه."
بڵند ئیبراهیم




