٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەلال گەدۆ: بەبێ چارەكردنی كێشەی كورد، كێشەی سووریا چارە ناكرێت

سەرچاوە: KDP.info

 

سووریا-KDP.info- ئەندامێكی دەستەی دانوستانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕایگەیاند، هەوڵەكان بۆ چارەكردنی كێشەی سووریا بەردەوامن، بەڵام بەبێ چارەكردنی كێشەی كورد، كێشەی سووریا چارە ناكرێت.

 

شەلال گەدۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هەموو هەوڵیكی نێودەوڵەتی لە ڕێی دیپلۆماسییەوە بۆ چارەكردنی كێشەی سووریا بەردەوامە و، وڵاتانی زلهێزیش هەریەكە و بە پێی بەرژەوەندییەكانی خۆیان كار دەكەن، چونكە ئێستا چارەنووسی سووریا بە دەست سووریاییەكانەوە نەماوە و بووەتە پرسێكی جیهانی".

 

گەدۆ ئاماژەیشی دا: "لە هەموو كۆنگرە و پانێڵەكاندا ئێمە وەك ئەنەكەسە و ئۆپۆزسیۆن باسی بارودۆخی سووریا دەكەین، بە تایبەت گەلی كورد و پرسی عەفرین، چونكە ئەمانە بە لای ئێمەوە پرسی سەرەكین".

 

ئەو هەروەها دەڵێ: "بەبێ چارەكردنی كێشەی كورد، كێشەی سووریاش چارە ناكریت، بەڵام پێویستە كێشەی كورد چارە بكرێت و ڕۆڵێكی گەورەی لە دەستووری نوێی سووریادا هەبێت."

 

لە ساڵی ٢٠١١ـوە شۆڕشی سووریا دەستی پێ كردووە و هەر لەو كاتەوە تا ئێستا ئەو وڵاتە ئارامیی بە خۆیەوە نەدیتووە، ئەمە لە كاتێكدایە كە چەندین كۆنگرە بۆ چارەكردنی كێشەی سووریا ئەنجام دراون، كەچی تا ئێستا نەیانتوانیوە سەقامگیری بۆ ئەو وڵاتە بگەڕێننەوە، كە كوردیش بەشێكی سەرەكیی ئەو وڵاتەیە.

 

كــاروان بــاعەدری


 

هەواڵی پەیوەندیدار