٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێزەکانی عێراق لە شنگال و سنووری سووریا كشانەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

شنگال-KDP.info- سەرچاوەیەكی سەربازیی عێراق ڕایگەیاند، ئەو هێزانەی كە هاتبوون بۆ شنگال و سنووری سووریا و دەوروبەری كشانەوە.

 

سەیدۆ ئەحمەدی، ئەفسەر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەو هێزانەی عێراق کە هاتبوونە شنگال و سنووری سووریا و دەوروبەری، ئێستا كشانەوە و ئەو ناوچانە ڕادەستی حەشدی شەعبی و پاسەوانانی سنوور كران".

 

ئەو ئەفسەرە گوتیشی: "٩٠ ناقیلەی سەربازیی سەر بە لەشكری عێراق لە سنوورەكە كشانەوە و بەرەو سەربازگەی ''كەندی'' لە مووسڵ ڕۆییشتن و ناوچەكەش ڕادەستی حەشدی شەعبی كراوە".

 

ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەو ناوچەیە چەندین ڕاوێژكاری ئەمەریكایی لێ جێگیر بووە بۆ دانانی بنكەیەكی سەربازی، شارەزایان و چاودێرانی سیاسییش باوەڕیان وایە، ئەم بنكەیە بۆ ئەوەیە ڕێگە نەدات نفووزی وڵاتانی ئیقلیمی بەهێز بێت.

 

كـــاروان بـــاعەدری


 

هەواڵی پەیوەندیدار