٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە هەردوو بنەماڵەی زمروود خان ئەحمەد و محەممەد حەمە نیزام دەكات

سەرچاوە: KDP.info
 
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
 
بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو زمروود خان ئەحمەد پیرموس
 
دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی‌ كۆچی دوایی دایكی سێ شەهیدی سەربەرزی گەلەكەمان خاتوو (زمروود خان ئەحمەد پیرموس).
 
هاوبەشیی خەممان بۆ خانەوادە تێكۆشەر و بەڕێزەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و هەڤاڵانتان دەكەین.
 
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو خاتوو(زمردوخان) بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
 
اناللە وانا الیە راجعون.
 
مەكتەبی سەرۆك
-----------------------------------------
 
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
 
بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو محەممەد حەمە نیزام
 
بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی كوێخا (محەممەد حەمە نیزام) موختاری گوندی بامۆك و كەسایەتیی دیاری هەڵەبجە، دڵگران بووین.
 
هاوبەشی خەمی خانەوادەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی‌ ئێوە و خزم و دۆست و هەڤاڵانتان دەكەین.
 
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
 
اناللە وانا الیە راجعون.
 
مەكتەبی سەرۆك
 

هەواڵی پەیوەندیدار