به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی، ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی له كۆبوونه‌وه‌دایه

هەولێر-KDP.info- بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چوار دۆسێ، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مەسعوود بارزانی، له كۆبوونه‌وه‌دایه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له هاوینه‌هه‌واری پیرمام به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ست به پارتی و هه‌رێمی كوردستان و عێراق گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و ھەڵبژاردنەكان تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە دەبێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌وشی ناوخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان و راپۆرتی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق تاوتوێ ده‌كرێت.




