نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی UNHCR كۆبوونه‌وه
__2018_07_05_h14m16s40__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی UNHCR كۆبوونه‌وه و لە دیدارەکەدا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئاژانسه‌كه‌یانی كرد بۆ گه‌یاندنی هاوكاری به ئاواره و په‌نابه‌ران و هه‌ماهه‌نگی و هاریكارییان له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٥/٧/٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ئه‌مین عه‌واد به‌رپرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئافریكاى كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UNHCR و برۆنۆ گیدۆ به‌رپرسی كۆمسیۆن له عێراق و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا عه‌واد سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پێشوازیكردن و دابینكردنی شوێنى حه‌وانه‌وه بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران و پێشكه‌شكردنی هاوكاری و خزمه‌تگوزاریی پێویست بۆیان، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر پلانی ئاژانسه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان و باشتركردنی ژیانی په‌نابه‌ران له‌ناو كه‌مپه‌كاندا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئاژانسه‌كه‌یانی كرد بۆ گه‌یاندنی هاوكاری به ئاواره و په‌نابه‌ران و هه‌ماهه‌نگی و هاریكارییان له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، ئاماده‌یی حكوومه‌تیشى بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و UNHCR نیشان دا به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان پاش ئه‌وه‌ى متمانه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئاسایشى ناوچه‌كانیان سه‌قامگیر ده‌بێت. شاندی میوان ئه‌م هاوكاری و ئاسانكارییانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رز نرخاند و سوپاسیان كرد.




