مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە ههردوو خانەوادەی محەممەد خدر و حوسێن دارا دەكات

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو محەممەد خدر دهرزی..
دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ (محەممەد خدر دهرزی) پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و كەسایەتیی دیاری شاری ڕانیە.
هاوخەمیمان بۆ خانەوادە تێكۆشەرەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێ و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون.
مەكتەبی سەرۆك
___________________
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی حوسێن دارا تۆفیق بەگ..
دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی ملازمی فڕۆكەوان (حوسێن دارا تۆفیق ئاغا).
هاوخەمیمان بۆ خانەوادەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە ئێوە و خزم و دۆست و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون.
مەكتەبی سەرۆك




