ئەنجوومەنی وەزیران ڕاپۆرتى دیلۆیت و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ی تاووتوو كرد

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رله‌به‌یانیى ئەمڕۆ چوارشه‌ممه ٤/٧/٢٠١٨، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، کۆ بووه‌وه.
سه‌ره‌تا له به‌رده‌وامیى هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌ت بۆ چاكسازى له بواره‌كانى نه‌وت و گازدا و لە چوارچێوەی وردبینیکردنی داهات و خەرجییەکانی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان، کۆمپانیای دیلۆیت ڕاپۆرتی وردبینیی شه‌ش مانگی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ و سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ى پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران کرد. دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌ن هه‌ردوو ڕاپۆرته‌كه تاووتوو كرد، بڕیار درا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ورده‌كارییه‌كانى هەردوو ڕاپۆرتەکە بڵاو بکرێنەوە.
له ته‌وه‌رى دووه‌مى كۆبوونه‌كه‌دا وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، ڕ‌اپۆرتێكى ده‌رباره‌ى داهات و خه‌رجییه‌كانى وه‌زاره‌ت له چوارچێوه‌ى بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا بۆ زیادكرنى داهات و پشتبه‌خۆبه‌ستن له دابینكردنى سه‌رچاوه‌ى دیكه‌ى دارایى بۆ زانكۆكان و دامه‌زراوه‌كانى دیكه‌ى وه‌زاره‌ت، خسته ڕوو. له ڕاپۆۆرته‌كه‌دا سه‌رجه‌م داهات و خه‌رجییه‌كانى وه‌زرات له ساڵى 2014 تا 2018 ڕوون كرایه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌ستخۆشى له وه‌زاره‌ت كرد بۆ ئه‌و هه‌نگاوه و هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ڕاسپارد كه بۆ هه‌ماهه‌نگى و ڕێكخستنى ئه‌و داهات و خه‌رجیانه به‌پێى ڕێنماییه داراییه‌كان، هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن.
لە کۆتاییی کۆبونەوەکەدا د. ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، پوختەیەکی سەبارەت بەو داوایەی کە وەزارەتی نەوتی عێراقی لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە دادگای باڵای فیدراڵ تۆماری کردبوو، خستە ڕوو، تیایدا لایەنە یاسایی و دەستوورییەکانی ئەو بابەتەی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران شیی کردەوە.




