پەیەدە دەیەوێ لەگەڵ ڕژێمی سووریا ڕێک بکەوێ
_(1)__2018_07_04_h15m27s53__ER.jpg)
ڕۆژئاوای کوردستان -KDP.info- سەرکردەیەکی ئەنەکەسە ڕایگەیاند، پەیەدە لە کۆنەوە لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد ڕێککەوتنی هەبووە و ئێستاش ئەو ڕێککەوتنانە پەرەی پێ دەدرێت.
سلێمان ئۆسۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "هیچ جارێک پەیەدە ڕیککەوتنەکانی لەگەڵ پەیەدە نەبڕیوە تاكو لێ دوور بکەوێتەوە و ئێستاش ڕێککەوتنیان هەیە و پەرەش بەو ڕێککەوتنانە دەردرێت.
ئۆسۆ ئاماژەیشی دا: "پەیەدە هەموو شتێکی کردووەتە قوربانیی بەرژەوەندیی خۆیان و ئێمە لە کۆنەوە زانیاریمان هەبوو لە سەر ئەو ڕیککەوتنانە و ئەو ڕێککەوتنانەی دواییش ئێمە ئاگامان لێ بوو، کەچی پەیەدە ڕەتی دەکاتەوە."
ئەم سەرکردەیەی ئەنەکەسە گوتی: "پەیەدە بە ئاشکەرا دەڵێت ئێمە بەبێ شەرت و مەرج دانوستاندن لەگەڵ ڕژێم دەکەین ئەو شتانەی پەیەدە دەیانکات، بە ئاشکەرایین."
ڕۆژنامەی ئەلوەتەنیش، کە نزیکە لە ڕژێمی سووریا ڕایگەیاندووە، ڕژێمی ئەسەد و پەیەدە لە حەسەکە و عاموودا و سەرێ کانی ڕێککەوتنێکیان کردووە لەبارەی لادانی هەموو پۆستەری کوژراوەکانی پەیەدە و سەرکردەکانیان. ئۆسۆ گوتیشی: "لە حەسەکە ئەم ڕێککەوتنە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە."
لەسەر ئەم پرسەش ئالدار خەلیل، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوبەرایەتیی تەڤدەم لە ئەکاونتی فەیسبووکی خۆی بڵاوی کردبووەوە، ئەو بڕیارەی لابردنی پۆستەر و وێنانە بۆ ڕیکخستنی شارن.
کەچی ڕەخنەگران و چاودێران و شارەزایانی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕەخنەی توندیان لە بەڕیوەبەری خۆسەری گرت و دەڵێن، پەیەدە هەموو کارێک دەکات بۆ بەرژەوەندیی خۆی.
خێزانی کوژراوانی پەیەدەش لەسەر ئەم پرسە قسە خۆیان هەبوو، دەیانگوت: "ئەو بڕیارەی پەیەدە هەڵەیە و ڕێز لە نەوەکانمان ناگرن."
شەپۆلی دواڕۆژی کوردیش لەسەر ئەم پرسە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە، خەریکە پەیەدە تەواوی ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەستی ڕژێمی ئەسەد بکات، چونکە ڕێککەوتنەکانی نێوانیان گەشە دەکەن.
کـــاروان بــاعەدری




