شاره‌زایانی بواری نه‌وت: نرخی نه‌وت به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دا ده‌بێ
__2018_07_04_h15m25s21__ER.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- شارزایانی بواری نه‌وت و گاز باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ كێشه‌ی نێوان وڵاتان ده‌گەڕێته‌وه، بۆیه تا ئه‌و كێشانه به‌رده‌وام بێت نرخی نه‌وتیش به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دا ده‌بێت و له 80 دۆلار تێپه‌ڕ ده‌كات، ئه‌مه‌ش له قازانجی هه‌رێمی كوردستانە، ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یە به‌رده‌وام بێت.
نرخی نه‌وت ڕۆژ به ڕۆژ له‌زیادبووندایه و له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له نێوان 77 بۆ 80 دۆلار بووه و شاره‌زایانی بواری نه‌وتیش پێشبینیی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان هێشتا به‌رز ببێته‌وه.
ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ وزه، د. بێوار خنسی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموركراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له 22ی ئه‌م مانگه ئۆپیك كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا و بڕیاری داوه ملیۆنێك و200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌م بكات ساڵانه بۆ سه‌قامگیریی نرخی نه‌وت له جیهان، به‌ڵام چه‌ند پرسێك وای كردووه نرخی نه‌وت جێگیر نه‌بێت و له نێوان 75 بۆ 80 دۆلار بێت، ئه‌وانیش كێشه‌ی نێوان وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئیران و كێشه‌ی نێوان كۆریای باكوور و ئه‌مه‌ریكا و جگه له‌وه‌ش ئه‌و كێبركێیه‌ی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و چیندا هه‌یه كه باج ده‌خه‌نه سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كان، ئه‌مه‌ش وای كردووه كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وت هه‌بێت."
له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانەوە، د. بێوار خنسی گوتی: "به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌یەوە نرخی نه‌وت له جیهاندا بووەته فاكته‌رێك دۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و باشتر بچێت و ئێستا دۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان زۆر باشه و ئه‌گه‌ر دۆخی ئه‌منی باش بێت و كێشه بۆ نه‌وتی هه‌رێم دروست نه‌بێت دۆخه‌كه زۆر له‌وه باشتر ده‌بێت، به‌ڵام زۆر جار كێشه دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌رنا دۆخی ئابووریی هه‌رێم زۆر باشتر ده‌بێت، چونكه بازاڕی جیهان ڕۆژانه به 96 ملیۆن به‌رمیل هه‌یه و ئه‌گه‌ر داواكاری له‌سه‌ر بێت، نرخه‌كه جێگیر ده‌بێت."
خنسی باسی له‌وه‌ش كرد: "دوای ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری دروست بووەته‌وه جارێكی دیكه كۆمپانیاكان ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن له هه‌رێم وه‌كو گازپرۆم و ڕۆسنه‌فت و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادبوونی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم ده‌بێت و ئه‌گه‌ر به‌و شێوەیە به‌رده‌وام بێت هه‌رێم ده‌توانێ كێشه‌ی ئابووریی خۆی چاره‌سه‌ر بكات."
شاره‌زای نه‌وت و گاز، د. ڕزگار به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له جیهاندا دۆخی ئابووریی هه‌رێم به‌رده‌وام له‌باشتربووندایه و هه‌رێمی كوردستان ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و مووچه له كاتی خۆیدا دابه‌ش ده‌كات، بۆیه ئه‌مه سوودی زۆری بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، یه‌كێك له هۆكارەکانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتیش كێشه‌ی وڵاتانه له‌گه‌ڵ ئێران كه ڕۆژانه 2 ملیۆن و500 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده ده‌كات، بۆیه تا ئه‌و كێشانه هه‌بن نرخی نه‌وت له به‌رزبوونه‌وه‌دا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر سزاكانی سه‌ر ئێران به‌رده‌وام بن."
د. ڕزگار باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت دۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و ده‌توانێ له ماوه‌ی داهاتوودا قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ر بكات، چونكه داهاتی هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌بێت."
داهاتی سه‌ره‌كیی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك زۆرێك له وڵاتان 90%ی له‌سه‌ر نه‌وته ئه‌مه‌ش وای كردووه هه‌ركاتێك نرخی نه‌وت به‌رز بێت ڕاسته‌وخۆ داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان زیاد بكات.
بڵند ئیبراهیم




