نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له كونسووڵی ئه‌ڵمانیا كرد

هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی کوردستان پێشوازى له كونسووڵی ئه‌ڵمانیا كرد و لە دیدارەکەدا كونسووڵی ئه‌ڵمانیا سوپاسی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه له ماوه‌ی كاركردنیدا هاوكاری و ئاسانكاریی زۆریان بۆ كردووه.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٤/٧/٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له كۆرت گیۆرگ شتوكل شتلفرید، كونسووڵی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهاتنی كاره‌كه‌ی و ماڵئاواییكردن سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كردبوو.
له دیدارێكدا شتلفرید سوپاسی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه له ماوه‌ی كاركردنیدا هاوكاری و ئاسانكاریی زۆریان بۆ كردووه، ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیاش كرد كه له ئاستێكی زۆر باشدان و هیوای په‌ره‌دانى زیاترى به په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا خواست.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ شتلفرید له كاری نوێیدا خواست و سوپاسی كرد كه له ماوه‌ی كاركردنیدا په‌ره‌ی زیاتری به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا داوه، خۆشحاڵیی خۆیشی بۆ ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا نیشان دا و هیوای به‌ره‌وپێشچوونى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى خواست.
سوپاسی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای كرد كه له كاته سه‌خته‌كاندا هاوكار و هاریكاری هه‌رێمی كوردستان بووه، سوپاسی ڕێكخراوه‌كانی ئه‌ڵمانیشی كرد به‌تایبه‌تی ڕێكخراوی GIZ بۆ هاوكارییكردنی ئاواره‌كان و پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدان له هه‌رێمی كوردستان.
تاوتوێكردنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و ڕۆڵی كوردستان له‌و كابینه‌یه‌دا لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداهركه بوو، له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به زووترین كات پێكبهێنرێت تاكو بپڕژێته سه‌ر خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.




