٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەحموود محەممەد: هەوڵ دەدەین بە یەك گوتاری هاوبەش و یەكڕیزی بچینە بەغدا

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی پارتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیێنێت، هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتی كۆ دەبنەوە و، هەوڵ دەدەن بە یەك گوتاری هاوبەش و یەكڕیزی سەردانی بەغدا بكەن.
 
مەحموود محەممەد، پێوه‌ست بە كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و، گفتوگۆكردن لە ‌بارەی چەند پرسێكی گرینگ و چوونی شاندێكی هاوبەش بۆ بەغدا، رایگەیاند: "هەوڵ دەدەین بە یەك گوتاری هاوبەش و یەكڕیزی سەردانی بەغدا بكەین".
 
ئەمڕۆ هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، تایبەت بە باسكردنی پرسەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، كۆ دەبنەوە. گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ده‌ڵێ: "لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەكان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی بە یەكڕیزی بچینە بەغدا".
 
 
كوردستان تیڤی
 

هەواڵی پەیوەندیدار