٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی داراییەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایدەگەیێنێت، بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی داهاتوو، وەزارەتی پێشمەرگە یەكەم وەزارەت دەبێت و، وەزارەتی پەروەردەیش دووەم وەزارەت دەبێت لە لیستی یەكەمدا.

ئەمە دەقەكەیەتی:

1_ لە كۆبوونەوەی ژمارە 48ی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران (چوارشەممە 4/7/2018) وەزیری دارایی و ئابووری باسی لە نیگەرانیی مامۆستایان كرد لەسەر ریزبەندی مووچە، بەڕێز سەرۆكوەزیران  جەختی كردەوە كە پابەند دەبین بە پێدانی مووچە لە 30 رۆژ جارێكدا.

2_ وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بەردەوامبوونی داهاتی پێویستی نەوت و ئەو بڕەپارەیەی لە بەغداوە دێت بۆ هەرێم، مووچە بە پێی سیستەمی نوێ و 30 رۆژ جارێك دابەش دەكات.

3_ سەرەڕای هەوڵی زۆری وەزارەتی دارایی و ئابووری  بۆ ئەوەی وەزارەتی پەروەردە لە لیستی یەكەمی مووچەدا بێت، بەڵام نەتوانرا و لێرەیشەوە رایدەگەینین، كە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی داهاتوو، لەسەر بنەمای  جێبەجێكردنی بڕیاری پەرلەمانی كوردستان و حكوومەتی هەرێم، كە وەزارەتی پێشمەرگە یەكەم وەزارەت بێت لە پێدانی مووچە، ئەوا وەزارەتی پەروەردە دووەم وەزارەت دەبێت لە لیستی یەكەمدا.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار