كۆمسیۆن، پێی ناوەتە قۆناغی سێیه‌می ئاماده‌كاریی هەڵبژاردن

هه‌ولێر-KDP.INFO- كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، لە قۆناغی سێییه‌می ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندایە و، بریاره رێكاری تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
بڕیاره 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه بچێت و، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی خه‌ریكی ئاماده‌كارییه بۆ ئه‌و پرۆسەیە.
له قۆناغی یه‌كه‌مدا تۆماركردنی ناوی قه‌واره سیاسییه‌كان و هاوپه‌یمانییه‌كان بوو، قۆناغی دووه‌م، بریتی بوو له وه‌رگرتنی لیستی كاندیده‌كان؛ به‌پێی زانیاریی پەیامنێری ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتیی كوردستانیش، قۆناغی سێیه‌م كه بریتییه له كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی تۆماری ده‌نگدان.
زانیارییەکان وان کە كۆمسیۆنی سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی ته‌واو كردووه و سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاماده‌كارییان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بنكه‌ی نوێی تۆماری ده‌نگده‌ران بكرێنه‌وه به ڕووی هاووڵاتیاندا، تا له‌و رێگایه‌وه ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن.
رێكاره‌كانی قۆناغی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن به گرینگ‌ترین رێكار داده‌نرێت، چونكه هاووڵاتیان بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌و بنكه و ناوه‌ندانه بكه‌ن كه كۆمسیۆن ئاماده‌ی كردوون، تا له‌و رێگایه‌وه دڵنیا بن له ناوه‌كانیان و ئه‌وانه‌شی ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته 18 ساڵ له‌و رێگایه‌وه ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن بۆ ده‌نگدان، بریاریش وایه هه‌فته‌ی دابێ بنكه‌ی تۆماری ده‌نگدان بكرێته‌وه.
به‌گوێرەی زانیاریی پەیامنێری ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سنووری مادوه‌ی 140 ناتوانن به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا بكه‌ن و تۆماری نوێی ده‌نگده‌ران ته‌واو بووه و ناوی مردووه‌كانیش له تۆمار ده‌رهێنراوه.
له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی لۆجستیی كۆمسیۆن، سندووقی ده‌نگدان ئاماده‌یه و فۆرمی ده‌نگدانیش ئاماده‌یه، ته‌نیا چاپكردنی ماوه، ئه‌مه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كۆمسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ته‌نده‌ری بۆ كڕینی پێداویستییه‌كان راگه‌یاندووه، بڕیاریش وایه 1\9 سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی ده‌نگدان بگاته كوردستان كه بریتین له مۆر و كاغه‌زی ده‌نگدان و سندووق.




