٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسعوود تەک: پێویستە تەواوی لایەنەکانی تورکیا بەدەم بەیاننامەکەی بارزانی بێن

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆک-KDP.info- سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان دەڵێت، پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد هەنگاوێکی پیرۆزە بۆ هەموو لایەک و پێویستە هەموو لایەنەکان بە دەم ئەم بەیاننامەیەوە بێن.

 

سەرۆک بارزانی بە بۆنەی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزیرانی مانگی ڕابردوو پەیامێکی بڵاو کردەوە و هیوای خواست بوو ئەو پڕۆسە دیموكراتییە دروازەیەكی تازە بۆ چارەكردنی ئاشتیانەی دۆزی گەلی كورد لە توركیا بكاتەوە و ببێتە هۆكاریش بۆ كەمكردنەوە و نەهێشتنی گرفتەكانی ناوچەكە بە شێوەیەكی ئاشتییانە و سەقامگیریی زیاتر بۆ ناوچەكەمان بەدی بێت.

 

لەو بارەیەشەوە، مەسعوود تەک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو پەیامەی سەرۆک بارزانی ڕایگەیاندی بە بۆنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا پەیامێکی گرینگ و مانادار بوو و پێویستە هەموو لایەنە کوردەکان بەدەم ئەم پەیامەی سەرۆک بارزانییەوە بێن، چونکە داوای چارەسەری کردووە، ئەمەش لە بەرژەوەندیی هەموو ئالیەکدایە."

 

مەسعوود تەک، ئەوەیشی خستە ڕوو: "ئەمە یەکەم جار نییە سەرۆک بارزانی ئەم داوایە بۆ گەلی تورک و کورد دەکات و سەرۆک بارزانی لەگەڵ چارەکردنی کێشەکانە بە ئاشتیانە بۆ ئەوەی خوێنی هیچ گەنجێک نەڕژێت لە هەموو لایەکەوە، چونکە شەڕ و ئاڵۆزی لە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێکدا نییە."

 

سەرۆک بارزانی نەک تەنیا لە باکوور، بگرە لە تەواوی کوردستان لەگەڵ ئەوەیە کە کێشەکان بە دیالۆگ و ئاشتیانە چارە بکرێن و خوێن نەڕژێت.

 

زۆر جار لە باشووری کوردستانیش بارزانی داوای لە لایەنەکانی عێراق و کوردستان کردووە کێشەکان بە گفتوگۆ چارە بکەن.

 

کاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار