نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئه‌مه‌ریكایی ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌یان تاوتوو کرد

هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکایی کرد و لە دیدارەکەدا ڕه‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی و دۆخی سووریا و عێراق و هه‌نگاوه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش به‌تایبه‌تی تاوتوو کران و ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا به گرینگ وه‌سف كرا.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٣/٧/٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له لیندسی گراهام سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی، دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، كین گرۆس كونسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی دیپلۆماسی و سه‌ربازیی یاوه‌ریان كرد.
له دیداریكدا مه‌به‌ستی سه‌ردانی شاندی میوان، پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر له‌لایه‌ن خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، نه‌به‌ردییه‌كانی پێشمه‌رگه له نه‌هێشتنی ترس و هه‌ڕه‌شه‌ی داعش له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان و هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له مافی پێكهاته جیاوازه‌كان و ڕه‌خساندنی كه‌شێكی له‌بار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان كرا و له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و ئاسانكارییه‌ك نیشان دا.
سه‌باره‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقیش، سه‌رۆك وه‌زیران هیوای خواست پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق به‌ره‌وپێش بچێت و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بوون به به‌شێك له پرۆسه‌ی سیاسی و چاره‌سه‌ری له عێراق ده‌ربڕی به جۆرێك مافه‌كانی گه‌لی كورد و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه به‌پێی ده‌ستوور پارێزراو بێت.
تاوتوێكردنی ڕه‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی و دۆخی سووریا و عێراق و هه‌نگاوه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش به‌تایبه‌تی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو و له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا به گرنگ وه‌سف كرا.




