پارتى به دوو تیم چاودێریى پرۆسه‌ى به ده‌ست ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان ده‌كات

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى به‌شى یاسا له ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى و نوێنه‌رى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له چاودێریكردنى پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردن به ده‌ست ڕایدەگەیەنێت، پارتى ئاماده‌كارى كردووه و به دوو تیم چاودێریى پرۆسه‌ى به ده‌ست ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌كات.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ڕاگه‌یەندراوێكدا رۆژى شه‌ممه 30-6-2018 ڕایگه‌یاند، رۆژى 3 ى مانگى حه‌وت له چوارچێوه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و بڕیاری دادگای فیدراڵی، ده‌ست ده‌كه‌ن به جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به ده‌ست بژمێردرێن له‌و بنكه و وێستگانه‌ى كه ده‌نگه‌كان سكاڵایان له‌سه‌ره و تانه‌یان لێ دراوه.
هاوار محه‌ممه‌د یووسف، نوێنه‌رى پارتى له چاودێرى كردنى پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردن به ده‌ست كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ستی پێ کردووە، به دوو قۆناغ دەبێ، قۆناغى یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكان ده‌بێت كه هه‌ر پارێزگایه‌ك به جیا هه‌ژماركردن و جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، له قۆناغى دووه‌میش ئه‌و سندووقانه‌ى پێشتر سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كراوه و گواستراونه‌ته‌وه بۆ به‌غدا، له دواى قۆناغى یه‌كه‌م ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت له مه‌ركه‌زى و، دواتریش ئه‌نجامه‌كان ڕادەگەیێندرێن و، ماوه‌یه‌ك له دادگاى فیدڕالى دیار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى تانه له‌ئه‌نجامى هه‌لبژاردنه‌كان بدرێت، به‌هه‌مان شێوه‌ى ئه‌و رێكارانه‌ى كه پێشتر بۆى دیارى كرابوو به‌پێى یاساى هه‌لبژاردنى عیراقى."
هاوار محه‌ممه‌د، كه به‌رپرسى به‌شى یاسایه له ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گوتیشی "وه‌كو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاماده‌یى ته‌واومان كردووه و، دوو تیمان ئاماده كردوون؛ تیمێك لیژنه‌یه‌كى یاساییه و له سێ پارێزه‌ر پێكهاتووه و لیژنه‌یه‌كیشمان له‌سه‌ر ئاستى نوێنه‌رى لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاماده كردووه، كه زیاتر له 30 بریكارمان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستى ئه‌و پارێزگایانه‌ى كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌شداریى هه‌ڵبژاردنى تێدا كردووه له ته‌واوى شوێنه‌كان چاودێریى پرۆسه‌كه ده‌كه‌ین."
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له سه‌ره‌تاوه و له‌سه‌ر زارى گوته‌بێژ و مه‌كته‌بى سیاسى و ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنیش چه‌ندین جار دووپاتی كردووەته‌وه، کە ئه‌گه‌ر ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بیانه‌وێت پێداچوونه‌وه‌یه‌كى ڕاست و دروست له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى یاسایى ده‌ست به پرۆسه‌كه بكه‌ن، به‌هه‌ر شێوازێك بێت پارتی نەک هەر پێی باشە، بەڵکوو هاوكاریش دەبێ بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه سه‌ربكه‌وێ.
هەڵبەتە هاوار محه‌ممه‌د باوەڕی وایە، کە بە دەست ژماردنەوەی دەنگەکان گۆڕانكارییه‌كى ئەوتۆی له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن بانێت و دەڵێ، "ئه‌و پرۆسه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه لایه‌نه ناڕازییه‌كان كه قه‌ناعه‌تیان نییه له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان قه‌ناعه‌تیان بۆ دروست بكرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و بریاره‌ى له دادگاى فیدڕاڵیش ده‌رچووە به هه‌مان شێوه، ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى بكه‌ین بڕیارێكى ته‌وافووقى بوو، ویستىان له‌نێوان هه‌ردوو لاى ڕ‌ازى و ناڕازى به‌ڵانسێك دروست بكات."
نه‌شوان به‌رزنجى




