٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی مافی مرۆڤ: كەركووكییەكان ھیچ متمانەیەكیان بە ھێزە عێراقییەكان نەماوە

سەرچاوە: KDP.info

 

كەركووك-KDP.info- سەرۆكی  لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك گوتی، دۆخی ئەمنیی شاری كەركووك باش نییە و داعش جارێكی دیكە سەری ھەڵداوەتەوە و بوونەتە مەترسیی جیددی، خەڵكی كەركووكیش ھیچ متمانەیەكیان بە ھێزە عێراقییەكان نەماوە بۆ ئەوەی بیانپارێزن و، زۆر متمانەیان بە ھێزی پێشمەرگە ھەیە.

جوان حەسەن، سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ھێزە عێراقییەكان كاتی خۆی دەوروبەری كەركووكیان بە تەواوی پاك نەكردبووەوە و، دوای ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەریش ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە نەمان، بۆیە جارێكی دیكە داعش سەری ھەڵداوەتەوە و ئەگەر رێگریی لێ نەكرێت، دەبێتە مەترسییەكی جیددی بۆ سەر شاری كەركووك".

حەسەن گوتیشی: "ھێزە عێراقییەكان لە دەوروبەری كەركووك نەمابوون و ئێستا ھێزێكیان بۆ ئەو ناوچانە رەوانە كردووە، بەڵام خەڵك ھیچ متمانەی بەو ھێزانە نییە كە بیانپارێزێت، بۆیە ھاوكارییان ناكەن، بەڵام متمانەی تەواویان بە ھێزی پێشمەرگە ھەیە و دەزانن پێشمەرگە ئەوان دەپارێزێت، بۆیە ئەگەر پێشمەرگە بگەڕێتەوە، خەڵكەكەیش ھاوكارییان دەكەن و زۆر باش دەبێت، لەبەر ئەوە زۆر پێویستە پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ كەركووك".

لای خۆشیەوە، شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ھۆكاری تێكچوونی ئەو دۆخە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە ھێزێكی نامۆ حاكمی ئەو ناوچەیەیە و خەڵكی ناوچەكە نین و خەمی لێ ناخۆن، بۆیە ئەگەر پێشمەرگە نەگەڕێتەوە، بەردەوام خەڵكی ئەو ناوچانە لەلایەن گرووپە تیرۆریستییەكانەوە دەكرێنە ئامانج".

عەبدوڵڵا باسی لەوەش كرد: "داعش زۆر بەھێز بووەتەوە، لەبەر ئەوەی پێشتر بە شەو ھێرشیان دەكرد، ئێستا بە رۆژ ھێرشی سەر گوندەكان دەكەن و چوونەتە سەر ماڵی ھاووڵاتیان و بە زۆر مەڕوماڵاتیان بردووە، دواتر خەڵكی گوندەكە لێیان وەرگرتوونەتەوە و بۆ بردنی فەرھاد ئاغای كاكەیی، ٥٠چەكدار چووبوون، ئەمانە بۆ كەسێك ٥٠چەكدار بەكار بێنن، دەبێ بۆ ھێرشكردن زۆر لەوە زیاتر بەكار بێنن، بۆیە ئەگەر رێگری نەكرێت، مەترسی بۆ سەر كەركووكیش زیاتر دەبێت".

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار