نێچیرڤان بارزانى و ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ ئانكارا به گرینگ وه‌سف ده‌كه‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- له پێوه‌ندیێكی ته‌له‌فۆنیدا، نێچیرڤان بارزانى و ئه‌ردۆغان په‌یوندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركیایان تاووتوو كرد و، جه‌ختیان له بره‌ودان و به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره‌یان به گرینگ بۆ هه‌ردوولا وه‌سف كرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/7/2018، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌ره‌تا نێچیرڤان بارزانى به گه‌رمى پیرۆزبایى له سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كرد به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى خۆیان و پارته‌كه‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى و په‌رله‌مانى توكیادا و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، سه‌رۆك ئه‌ردۆغانیش سوپاسى نێچیرڤان بارزانى كرد.
هه‌ردوولا په‌یوندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركیایان تاووتوو كرد و جه‌ختیان له بره‌ودان و به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره‌یان به گرنگ بۆ هه‌ردوولا وه‌سف كرد.
تاووتووكردنى دۆخى ناوچه‌كه و پێشهاته‌كان و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه، به‌شێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندیى ته‌له‌فۆنیى نێوان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا بوو.




