٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی عەونی: پارتی ئامادەیە و لقەكانیش سەرقاڵی ئامادەكردنی ناوی بەربژێرەكانن

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس لەوە دەكات كە هەڵبژاردن مافێكی سرووشتیی خەڵكە و پارتی سەد لەسەد ئامادەیە و لقەكانیش سەرقاڵی ئامادەكردنی ناوی بەربژێرەكانن.

عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتیی كوردستان، ڕایگەیاند: "پارتی سەد لەسەد ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لەو بارەیەیشەوە ئامادەكاریی كردووە و لقەكانیش سەرقاڵی ئامادەكردنی ناوی بەربژێرەكانن".

عەونی گوتیشی: "هەڵبژاردن مافێكی سرووشتیی خەڵكە و نابێت دوا بكەوێت، چونكە هیچ پاساوێك نییە و دەبێت لە كات و ساتی خۆیدا هەڵبژاردن بكرێت، بۆ ئەوەی ئەو موزایەدانە نەمێنن كە هەندێك لایەن دەیكەن".

ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی، ئاماژەیشی دا: "دەبێ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانیش بكرێت، چونكە ناكرێت بۆشایی لە ئەنجوومەنەكاندا دروست ببێت، لەگەڵ ئەوەی ئێستا هەندێك هێز لەوانەیش گۆڕان و یەكێتی لە پەرلەمان ئامادە نین دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای چاكسازی بدەن، كەچی لەم لایەوە موزایەدە بەسەر پارتیدا دەكەن، بۆیە پرسی هەڵبژاردنیش، دەبێت وەك ئەم پرسە بۆ خەڵك روون ببێتەوە".

 

كارزان سەباح هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار