نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا كۆ بوونه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1/7/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا كرد كه به ڕاسپارده‌ی مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له دۆخی پێكهاته جیاوازه‌كان، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
شانده‌كه له باڵیۆز مارك گرین به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ئه‌مه‌ریكی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی، دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، جیڤ ڤۆرتنبێری ئه‌ندامی كۆنگرێس، فرانك وۆڵف ئه‌ندامی خانه‌نشینی كۆنگرێس، باڵیۆز سام براونبارگ نێردراوی تایبه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئازادیی ئایینی نێوده‌وڵه‌تی، كین گرۆس كونسولی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێكهاتبوون.
سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشییان له حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ له‌خۆگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر كه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان جێگه‌ی حه‌وانه‌وه و خزمه‌تگوزاریی پێویستیان له هه‌رێمى كوردستان بۆ دابین كراوه و هیوایان خواست ئاسایش و ئارامیی بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای كرد و به گرنگی وه‌سف كرد، دووپاتیشی كرده‌وه كه پێكهاته جیاوازه‌كان پێویستییان به پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تییه تاكو متمانه‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه ده‌ربڕی.
نێچیرڤان بارزانى جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه پێكهاته‌كان ڕه‌گ و ڕیشه‌ی مێژووییی قووڵیان له عێراق و ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، بۆیه به پێویستی زانی متمانه‌یان بۆ دروست بكرێت تاكو له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه و نه‌چنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
تاووتووكردنی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه، هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاواره‌كان و چۆنیه‌تیى به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
له دیداره‌كه‌دا د. فوئاد حوسێن، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوون.




