"ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی نێو كه‌ركووك زه‌نگێكی مه‌ترسیداره"
__2018_07_01_h19m39s3__HK.jpg)
كه‌ركووك-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی كه‌ركووك ده‌ڵێ، ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی نێو كه‌ركووك زه‌نگێكی مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگی له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق نه‌كرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر جیددی بۆ سه‌ر كه‌ركوو.
له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دۆخی ئه‌منیی كه‌ركووك به ته‌واوی تێك چووه و داعش جارێكی دیكه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌مڕۆ دووته‌قینه‌وه له نێو كه‌ركووك ئه‌نجام درا و كه‌سێك كوژرا و 21 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
فه‌رهاد حه‌مه عه‌لی، بەڕێوەبەری ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی كه‌ركووك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هێزه عێراقییه‌كان توانای پاراستنی ئه‌منیه‌تی شاری كه‌ركووكیان نییه، بۆیه به‌رده‌وام ته‌قینه‌وه و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی لێ ئه‌نجام ده‌درێت و داعش‌یش جارێكی دیكه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، چونكه جگه له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركووكەوە كه‌سێك كوژراوه و 21 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، چوونه‌ته سه‌ر گوندی حه‌فتته‌غاریش، كه گوندی كاكه‌ییه‌كانه و چەندین سه‌ر مه‌ڕی هاووڵاتییه‌كی كاكه‌ییان بردووه."
فه‌رهاد حه‌مه عه‌لی گوتی: "ڕۆژانه خه‌ڵكی گوندی كاكه‌ییه‌كان ماڵه‌كانیان جێ دێڵن و ئاواره‌ی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن و ته‌نیا له هه‌ندێك گوند هه‌ندێك گه‌نج ماون به‌رگری ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش هێزه عێراقییه‌كان چه‌كیان لێ وه‌رده‌گرن و ئه‌و گوندانه‌ش چۆڵ ده‌بن، ئه‌مه‌ش جۆرێكی دیكه‌یه له ته‌عریبكردنی ئه‌و ناوچانه."
فه‌رهاد حه‌مه عه‌لی گوتیشی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان لاوازن جارێكی دیكه داعش خۆی ڕیك خستووەته‌وه و شانه نوستووه‌كانی چاڵاك بوونه له كه‌ركووك و حه‌ویجه و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆیه ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ زه‌نگێكی مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌ماهه‌نگی نه‌كه‌ن مه‌ترسیی گه‌وره له‌سه‌ر كه‌ركووك دروست ده‌بێت و هێرش بۆ سه‌ر كه‌ركووك ده‌كرێت له لایه‌ن داعش."
دیاری حوسێن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كه‌ركووك_گه‌رمیان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "گونده كورده‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك له سه‌رده‌می قاعیده هه‌وڵی ده‌ركردنیان درا، به‌ڵام كورده‌كان به‌رگرییان كرد و چۆڵیان نه‌كرد و دواتر داعش‌یش هات نه‌یتوانی ئه‌و گوندانه كۆنترۆڵ بكات، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی كوردی لێ بووه و به‌رگرییان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌كرێت داعشه به هاوكاریی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و به‌رپرسانی عێراقیش چاوپۆشیان لێ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه له ساڵی په‌نجاكان نه‌یانتوانیوه ته‌عریبی بكه‌ن، ئێستا به هاوكاریی پارێزگار ته‌عریب ده‌كرێن."
دیاری حوسێن باسی له‌وه‌ش كرد: "مه‌ترسی هه‌یه ئه‌و ناوچانه ڕاده‌ستی داعش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كورد ئاواره بن و جارێكی دیكه ڕێگه نه‌ده‌ن كوردیان بۆ بگه‌رێته‌وه، چونكه چۆن له سنووری مووسڵ ڕێگه ناده‌ن كورد بگه‌ڕێته‌وه، ده‌یانه‌وێت هه‌مان سیناریۆ له كه‌ركووكیش جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆیه پێویسته هه‌رچۆنێك بێت پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه و چی تر ڕێگه به‌م زوڵمه نه‌دات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه سه‌ركردایه‌تیی خۆمان ئاگادار كردووەته‌وە."
دیاری حوسێن گوتیشی: "سه‌ركردایه‌تیی ئێمه‌ش هاوپه‌یمانانی ئاگادار كردووەته‌وه و ئه‌وانیش ئاگاداری جموجووڵه‌كانی داعشن كه ڕۆژانه به به‌رچاوی ئه‌وانەوە كرده‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن."
بڵند ئیبراهیم




