جەدعان عەلی: پەیەدە دەیەوێ ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەستی ڕژێمی سووریا بکاتەوە
__2018_07_01_h16m4s34__HK.jpg)
ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info- به گوته‌ی سكرتێری حیزبێكی نزیكی په‌یه‌ده ڕێككه‌وتن كراوه كه په‌یه‌ده ده‌ستبه‌رداری سیسته‌می فیدراڵی و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی كانتۆنه‌كان ده‌بێت و هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن و جارێكی دیكه ڕژێم ده‌بیته‌وه ده‌سته‌ڵاتدار، نوێنه‌ری ئه‌نه‌كه‌سه‌ش له هه‌رێم ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاست ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، ده‌ركه‌وت ڕشتنی خوێنی خه‌ڵكی ڕۆژئاوا بۆ به‌رژوه‌ندیی په‌یه‌ده و ڕژێمی سووریا بووه.
مه‌حموود مه‌رعی، سكرتێری گشتیی حیزبی نوێی پاشه‌ڕۆژی سووریا، كه نزیكه له په‌یه‌ده، له لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌ی ڕه‌ئی كوێتی باسی له‌وه كردووه، په‌یه‌ده ده‌ستبه‌رداری فیدراڵیه‌ت و خۆبه‌ڕێوه‌بردن و كانتۆنه‌كان بووه و به داواكاریی ڕژێمی سووریا ڕازی بووه كه هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كان له هه‌موو شاره‌كان ئه‌نجام بدرێن، له ئه‌نجومه‌نەوە تا ده‌گاته پارێزگار و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌نگاوی كرداری ده‌نرێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه.
له‌م باره‌یه‌وه، جه‌دعان عه‌لی، نوێنه‌ری ئه‌نه‌كه‌سه له هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "خه‌ریكه ڕێككه‌وتنی نێوان په‌یه‌ده و ڕژێمی سووریا به‌كۆتایی دێت و ڕۆژئاوای كوردستان ڕاده‌ستی ڕژێم ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئێستا وێنه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و وێنه‌ی شه‌هیده‌كان ودروشمه‌كانی خۆیان له كانتۆنه‌كان هه‌مووی هه‌ڵگرتووه و جارێكی دیكه ده‌زگا حكوومییه‌كانی ڕژێم ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بازگه‌كانی ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژێم تێكه‌ڵ كراون، بۆیه هه‌موو كاره‌كان به هه‌نگاو ده‌كرێت و نایانه‌وێت به یه‌كجار ئه‌و كاره بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه نه‌بنه‌وه و په‌یه‌ده‌ش به‌بێ هیچ مه‌رجێك ده‌چنه شام و هاتوچۆ بۆ ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ڕژێم ده‌كه‌ن."
جه‌دعان عه‌لی باسی له‌وه‌ش كرد: "مه‌به‌ستی په‌یه‌ده له‌م كاره بۆ ئه‌وه‌یه جارێكی دیكه وه‌كو پێشوو ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی بەعس به‌ته‌واوی بگەڕێته‌وه بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕێككه‌وتن كراوه."
عه‌لی باسی له‌وه‌ش كرد: "به جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌ركه‌وت كه هه‌موو قوربانییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به خوێن به ده‌ست هاتوون، بۆ خزمه‌تی گه‌لی كورد نه‌بووه و بۆ به‌رژوه‌ندیی حیزبیی په‌یه‌ده و ڕژێمی سووریا بووه و هیچی بۆ كورد تێدا نه‌بووه."
بڵند ئیبراهیم




