ئه‌م حه‌فته‌یه كۆمیسیۆن ناوه‌ندى نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران ده‌كاته‌وه
__2018_07_01_h15m50s11__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- كۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی كوردستان به‌رده‌وامه له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى 30-9، ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمیسیارانیش لە كۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی كوردستان دەڵێت، ئه‌م حه‌فته‌یه كاركردن له‌سه‌ر تۆمارى ده‌نگده‌ران ده‌ست پێ ده‌كات.
ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی كوردستان، جووتیار عادڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ناوه‌ندى نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران ئه‌م حه‌فته‌یه ده‌ست پێ ده‌كات و نزیكه‌ى هه‌زار و 500 بنكه دەکرێنەوە به ڕووى هاووڵاتیاندا و فه‌رمانبه‌ریش به پێى مه‌رجه‌كانى كۆمیسیۆن بەشێوەی گرێبەست دامەزراون بۆ ماوه‌ى 3 بۆ 4 مانگ، كه ژماره‌یان 1500 كه‌سه و بۆ هه‌ر بنكه‌یه‌ك 6 تا10 بۆ 11 فه‌رمانبه‌ر دانراوه ".
عادڵ دەشڵێت: "له ماوه‌ى ئه‌م مانگەدا ئه‌و قه‌وارانه‌ى خۆیان تۆمار كردووه ده‌توانن له بنكه‌كان چاودێریى پرۆسه‌ى نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران بكه‌ن و هه‌رشتێك جێگاى گومان بێت، وه‌ك كۆمیسیۆن ڕێكارمان هه‌یه كه چۆن سكاڵا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ".
بۆ ھەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان، ٣٨ لیست و قەوارە و سێ هاوپه‌یمانیه‌تى ناوی خۆیان تۆمار كردووە و، كێبڕكێ بۆ بەدەستھێنانی ١١١ كورسیی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.
ئەو ئەندامەی كۆمسیۆن ڕوونیشی دەكاتەوە: "له 10 ڕۆژى یه‌كه‌مى مانگى حه‌وت دواى ئه‌وه‌ى قه‌واره‌كان و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كان په‌سه‌ندكران، واتا هه‌ر له‌م حه‌فته‌یه، یان سه‌ره‌تاى حه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به ئه‌نجامدانى پڕۆسه‌ى تیروپشك بۆ پێدانى ژماره‌ى هه‌ڵبژاردن به‌و قه‌واره و هاوپه‌یمانیەتییانه‌ى كه په‌سه‌ند كراون بۆ به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دواى پێدانى ژماره‌كانیش ده‌ست به وه‌رگرتنى ناوى كانده‌كان ده‌كرێت."
رۆژی 8ی مانگی ئایار، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە مەرسوومێك ڕۆژی 30ی ئەیلوولی ئه‌مساڵى بۆ ئەنجامدانی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دیاری كرد و كۆمیسیۆنیش دەستی بە ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە كردووە.
نه‌شوان به‌رزنجى




