کۆمسیۆن: ٣ی تەمووز دەنگەکان دەژمێردرێن
__2018_06_30_h15m54s20__ER.jpg)
دهۆك-KDP.info- كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق گوتی، ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به ژماردنی ده‌نگه‌كان به ده‌ست ده‌كرێت و به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستانیش له دهۆك گوتی، 197 سندووقی ده‌نگی ئاواره‌كانی مووسڵ ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌ش دوو كورسیی پارتی له سنووری پارێزگای مووسڵ زیاد ده‌بێت.
دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست دادگا بڕیاری دا ته‌نیا ئه‌و ده‌نگانه به ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه كه تانه‌یان لێ دراوه، بۆیه له سنووری پارێزگای دهۆك 197سندووقی ده‌نگدانی ئاواركان حیساب نه‌كراون و پارتیش تانه‌ی لێ داون و بڕیار دراوه ئه‌وانیش به ده‌ست هه‌ژمار بكرێن.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ڕاگه‌یەندراوێكدا، كه كۆپییه‌كی به ده‌ست ماڵپەڕێ فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشتووه، ڕایگەیاند: دوای سێ ڕۆژ كۆبوونه‌وه له‌باره‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێكار بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست، له چوارچێوه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و بڕیاری دادگای فیدراڵی بڕیار درا، كه له‌و بنكه و وێستگانه ده‌نگه‌كان به ده‌ست بژمێردرێن كه سكاڵایان له‌سه‌ره و تانه‌یان لێ دراوه و بڕیاریشه له 3ی مانگی داهاتوو و سه‌ره‌تاش له پارێزگاكانی كه‌ركووك و سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و مووسڵ و سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌ست پێ بكات و سه‌ره‌تاش له پارێزگای كه‌ركووك ده‌ست پێ ده‌كرێت و دواتر له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق كه ماون و ئه‌و سندووقانه‌ی بردراون بۆ به‌غداش هه‌ر له به‌غدا ده‌نگه‌كان ده‌ژمێردرێن.
هه‌ر له‌راگه‌یەندراوه‌كه‌دا هاتووه: ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست له ده‌نگدانی ده‌ره‌وه له وڵاته‌كانی ئێران و توركیا و به‌ریتانیا و لوبنان و ئه‌ردەن و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه ده‌چێت و ڕێكای پێویست ده‌گیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سندووقه‌كان ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكرێن و ئه‌گه‌ر به هه‌رهۆیه‌ك ئه‌و كاره نه‌كرێت كۆمسیۆن بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه ده‌دات و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش به ئاماده‌بوونی چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌ری وڵاتان و نوێنه‌ری كیانی سیاسی و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و ڕاگه‌یاندنه‌كان جێبەجێدەکرێت و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆش پرۆسه‌كه ده‌پارێزن.
له‌م باره‌یه‌وه، خالید ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له سنووری پارێزگای دهۆك جگه له ده‌نگی ئاواره‌كانی مووسڵ ته‌نیا تانه لە 48 سندووق دراوه، كه ئه‌وانیش زۆرینه‌یان ئێمه تانه‌مان لێ داون و ده‌نگی ئێمه زیاد ده‌كات و گۆڕانكاری له ئه‌نجامه‌كان ناكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئێمه 197 سندووقی ده‌نگدانی ئاواركان به ده‌ست ده‌ژمێردرێن، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 50 هه‌زار ده‌نگ كه بۆ پارتی زیاد ده‌بن، به‌مه‌ش نزیكه‌ی دوو كورسیی دیكه بۆ پارتی زیاد ده‌بێت."
خالید ئه‌حمه‌د گوتیشی: "له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دادوه‌رێك دانراوه و له‌جیاتی كۆمسیۆن ده‌ستبەكار بووه و چاوه‌ڕێی ڕێنماییه‌كان ده‌كه‌ن و بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بكرێت، كه ئه‌مه‌ش له به‌رژەوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستانه."
له 12ی ئایاری ڕابردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام دران و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ده‌نگی پێویستیان به‌ده‌ست نه‌هێنا یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقیان هه‌موار كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
بڵند ئیبراهیم




