٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پلەی کاردیناڵ دەبەخشرێتە مەسیحییەکی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی ئەنجومەنی گەلی كلدان، سریان و ئاشووری لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، بڕیارە ئەمڕۆ لە ڤاتیکان پلەی کاردیناڵی بدرێتە پاتریریکی کلدانییەکانی عێراق.

 

وەحیدە یاقوو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "بریارە ئەمرۆ لە ڤاتیکان پلەی کاردیناڵی بدرێتە مار لویس رافایل، یەکەم ساکۆ پاتریریکی کلدانییەکانی عێراق، کە خەڵکی دەوروبەری قەزای زاخۆی سەر بە پاریزگای دهۆکە."

 

وەحیدە یاقوو گوتیشی: "ئەم پلەیە زۆر بەرزە، نەک تەنیا لە کوردستان، بگرە لە رۆژهەڵاتی ناوین و جیهانیش ڕۆڵ و پێگەیەکی گرینگە، بەتایبەت بۆ خەڵکی کوردستان."

 

یاقوو ئەوەیشی گوت: "لە نزیکەی ٢٠ کەس تەنیا ئەمەیان هاتووەتە هەڵبژاردن و لە داهاتووشدا دەتوانێت ببێتە پاپا و ئێستا کاردیناڵەکان کەسانی نزیکی پاپای ڤاتیکانن و کارتێکردنیان لەسەر هەموو وڵاتانی جیهان هەیە."

 

ئەو زیاتریش گوتی: "لە ڕووی سیاسیشەوە دەبێتە پاڵپشتییەکی بەهێز بۆ کورد و کوردستان لە جیهاندا، چونکە خۆی خەڵکی زاخۆیە و دەبێتە پاڵپشتییەکی بەهێزی ئەو پێکەوەژیانەی لە کوردستان هەیە، بۆ ئەوەی بە جیهانی بگەیەنێت، چونکە مار لویس رافایل ساکۆ بڕوانامەی ماستەری فیقهی ئیسلامیشی هەیە."

 

مار لویس رافایل یەکەمی ساکۆ، لە ساڵی ١٩٤٨ لە شاری زاخۆ لەدایک بووە و لە شوباتی ساڵی ٢٠١٣ـەوە بووەتە پاتریریکی کلدانی کاسیۆلیکەکان، بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی بابۆی شاری ڕۆما هەیە و ماستەری فیقهی ئیسلامیشی هەیە.

 

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار