هەژماركردنەوەی دەنگی كەمپەكان، لە سوودی پارتی دەبێت
__2018_04_22_h16m41s18__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان سكاڵای لەسەر هەژمارنەكردنهوهی دەنگی ئاوارەكان تۆمار كرد، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری هەژماركردنهوهی دەنگەكانیدا، بەرپرسێكیش لە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، رایدەگەیەنێت بۆی هەیە پارتی كورسییەك لە مووسڵ زیاد بكات.
كاوە گەردی، بەرپرسی بەشی تەكنیك و رێككاری لە دەزگای گشتیی هەڵبژاردن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاشكرای دەكات، كاتێك ئەنجامی هەڵبژاردنەكان راگەیاندرا، ١٠١ سندووقی كەمپی ئاوارەكان جیاكردنەوە و ژماردنیان بۆ نەكرابوو.
گەردی، پێی وایە كە هەژماركردنەوەی دەنگی كەمپەكان، لە سوودی پارتی دیموكراتی كوردستان دەبێت، وەك خۆی گوتی، كۆی دەنگی ئەو ١٠١ سندووقی كەمپانە كە لە پارێزگای دهۆكن، زیاتر لە ٥٠ هەزار دەنگ دەبێت، بە بۆچوونی ناوبراو ٣٠ هەزار دەنگی پارتی تێدایە، ئەوەشی نەشاردەوە كە دەنگی ئاوارەكانی سنووری پارێزگای هەولێر، ٧١ سندووقە و هەژمار نەكراون.
ناوبراو روونیشی كردەوە، بە ژماردنەوەی دەنگی ئاوارەكانی ناو كەمپەكانی سنووری پارێزگای دهۆك و هەولێر، پارتی دیموكراتی كوردستان كورسییەك زیاد دەكات.
خێڵان بەختیار




