مەترسیی زیاتر بۆ سەر پێکھاتەکان لە سنووری کەرکووک دروست بووە
__2018_06_27_h15m27s36__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- ئێستا مەترسیی زیاتر بۆسەر پێکھاتەکانی ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان ھەیە؛ سەرکردەیەکی کریستیانەکان ئاشکرای کرد، لە ڕووی ئەمنییەوە دەشتی نەینەوا سەقامگیر نییە. کاکەییش دەڵێن، مەترسی لەسەر جینۆسایدکردنمان ھەیە.
کوردانی کاکەیی زیاتر دەکەونە ناوچەکانی سنووری نێوان ھەرێم و عێراق، وەک مامۆستایەکی زانکۆ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕوون کردەوە: "کوردانی کاکەیی لە دەشتی نەینەوا تا دەگاتە کەرکووک و خانەقین لەسەر ئەو ھێڵە دەژین و جگە لە نەھامەتییەکانی ڕابردوو، ئێستا مەترسیی زۆر گەورە لەسەر کاکەیی ھەیە."
ماوەی چەند ڕۆژێکە چالاکیی گرووپی تیرۆرستیی داعش زیادی کردووە و زیاتری چالاکییەکانی داعش دەکەونە سنووری قەزای داقووقی کەرکووک، کە ناوچەی کوردانی کاکەیین. زریان کاکەیی، مامۆستای زانکۆ دەڵێت: "ڕاستە مەترسیی جینۆسایدکردنی کوردانی کاکەیی ھەیە لە مووسڵ و کەرکووک و خانەقین، پێویستە لایەنەکانی کورد، بەتایبەت پارتی و یەکێتی بە ھانایانەوە بچن، چونکە ژیانیان لەمەترسیدایە."
نەک ھەر کاکەیی، بەڵکو مەترسی لەسەر کریستیانیش ماوە، کریستیانەکانی دەشتی نەینەوا لە سەردەمی ھێرشی گرووپی تیرۆریستیی داعشدا زۆربەیان ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوون و دوای گرتنەوەی ناوچەکانیان بە ھۆی پێشێلکاریی ھێزەکانی عێراق و حەشدەوە زۆرێک لە ئاوارەکان ھێشتا ئامادەی گەڕانەوە نین، وەک سکرتێری گشتیی حزبی بەیت نەھرێن دەڵێت: "ناوچەکە ھێشتا سەقامگیر نییە".
لەوبارەیەوە ڕومیۆ ھەکاری بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "مەترسی لەسەر کریستیانەکانی دەشتی نەینەوا ھەر ماوە و لە ڕووی ئەمنییەوە ناوچەکە بۆ دانیشتوانەکەی سەقامگیر نییە، بەڵام ھەوڵ ھەیە بۆ دابینکردنی ڕەوشێکی ئارام لە سەرتاسەری عێراق و دەشتی نەینەوا بەتایبەتی، ھیوداریشین ئەمە دواین کارەسات بێت بۆ سەر گەلی ئێمە و کوردانی ئێزدی و ئەوەی بەسەر ئێمەدا ھات جارێکی دیکە دووبارە نەبێتەوە."
تا خۆیان ئەرکی بەرگری و پاراستنی ناوچەکانیان بگرنە ئەستۆ لەسەر داوای کریستیانەکان وەزارەتی پێشمەرگە ھێزێکی بۆ پێکھاتەکانی کلد و ئاشوور و سریان پێک ھێنا کە ھەموو سەر بە خۆیانن، بڕیار بوو ئەرکی پاراستنی دەشتی نەینەوا بگرنە ئەستۆ. سکرتێری گشتیی حزبی بەیت نەھرێن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ھێزەکەی ئێمە لەبەر ئەوەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە ڕێگەی پێ نادرێت بگەڕێتەوە بۆ دەشتی نەینەوا."
ئه‌یاد كاكه‌یی، كه‌سایه‌تیی دیاری كاكه‌ییه‌كان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی له سنووری گونده‌كانی ئێمه ده‌كرێت په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی چۆڵكردنی ناوچه‌كانمان و ته‌عریبكردنه، كه ئێمه ته‌مه‌ننامان ده‌كرد مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێت و ئه‌منییه‌ت به‌رقه‌رار بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا له عێراق ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی زاڵه و له كه‌ركووك چه‌ند گرووپێك هه‌ن، كه حكوومه‌تی عێراق و وڵاتانی هه‌رێمی سه‌رپه‌رشتییان ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و هێرشانه‌ی به ناوی داعش ده‌كرێته سه‌ر ناوچه‌كانمان سیاسه‌تێكه بۆ ترساندن و تۆقاندنی كاكه‌ییه‌كان و چۆڵكردنی گونده‌كانیان، چونكه پێشتر پێشمه‌رگه پارێزگاری لێ ده‌كردن، ئێستا حكوومه‌تی عێراق نه پارێزگاری له كاكه‌ییه‌كان ده‌كات و نه ڕێگه‌ش ده‌دات كاكه‌ییه‌كان چه‌كیان هه‌بێت و پارێزگاری له خۆیان بکەن."
ئه‌یاد كاكه‌یی گوتیشی: "به هۆی ئه‌و دۆخەوە كۆچكردنی كاكه‌ییه‌كان ده‌ستی پێ كردووه و ئاماده نین ژیانی خۆیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه كه نه‌توانن به‌رگری له خۆیان بكه‌ن، بۆیه گونده‌كانی هێڵی ته‌ماس له‌گه‌ڵ داعش خه‌ریكه چۆڵ ده‌بن، چونكه ئه‌و خه‌ڵكه ناتوانن له ژێر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا بژین."
محه‌مه‌د كه‌مال، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی عێراق له ناوچه‌كەدا، كه نازانین هۆكار چییه، چونكه ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی عێراق له سنووری گونده‌كانی كاكه‌ییه‌كان و داوییه‌كان و سنووری حه‌وت ته‌غار و گونده‌كانی دیكه، بووەته هۆی ئه‌وه‌ی داعش به ئاره‌زووی خۆی ته‌راتین ده‌كات و حكوومه‌تی عێراقیش لێی بێده‌نگه، چونكه دۆخی ئه‌و ناوچانه زۆر خراپه و پێویستیان به هاوكاری هه‌یه و ئێستاش حكوومه‌تی عێراق هێزێكی كه‌می ناردووه کە ناتوانێت ئه‌و ناوچانه بپارێزێت."
محه‌مه‌د كه‌مال باسی له‌وه‌ش كرد: "هه‌ندێك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی كه ده‌سه‌ڵاتدارن له‌و دۆخه‌دا ده‌ستیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت كورد ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر ته‌عریبی بكه‌ن و حكوومه‌تی عێراقیش كه‌مته‌رخه‌مه و گرنگی به‌و دۆخه نادات، بۆیه ئه‌و خه‌ڵكه مافی خۆیانە گومانیان هه‌بێت کە حكوومه‌تیش ده‌ستی له‌و دۆخه‌دا هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا پێویست بوو حكوومه‌تی عێراق هێزێكی باش ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكات و كاكه‌ییه‌كان بپارێزێت، چونكه ناوچه‌كانی حه‌ویجه و داقووق و عوزێم و دوزخورماتوو و ناوچه‌ی كاكه‌ییه‌كان و داویه هه‌ڕه‌شەی جددییان له‌سه‌ر هه‌یه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت هه‌مووان ئاواره ده‌بن و ناوچه‌كانیان چۆڵ ده‌كه‌ن و كوردیش زیانی به‌رده‌كه‌وێت و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه‌ش پێویسته ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بكرێت."
به گوته‌ی به‌رپرسانی كوردیش ڕۆژ به ڕۆژ له سنووری كه‌ركووك ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له‌زیادبووندایه كه مه‌زنده ده‌كرێت ئێستا ژماره‌یان بگاته 2 هه‌زار چه‌كدار و حكوومه‌تی عێراقیش لێیان بێده‌نگه و هه‌ر ئه‌مڕۆش له سنووری گوندی به‌شیر داعش هێرشی كردووەته سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان.
قائیدمیرۆ-بڵند ئیبراهیم




