"هه‌رێم ده‌توانێ 6%ی پێداویستیی گازی سروشتیی وڵاتانی ئەورووپا دابین بكات"

هه‌ولێر-KDP.info- ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم بۆ كاروباری وزه گوتی، هه‌رێمی كوردستان زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به گازی سروشتی و خاوه‌نی 5.7 ترلیۆن مه‌تری موكه‌عه‌ب گازی سروشتییه و ده‌توانێ 6%ی پێداویستیی گازی سروشتیی وڵاتانی ئەورووپا دابین بكات و ئه‌گه‌ر هاوكاریی هه‌رێم بكرێت تا دوو ساڵی داهاتوو گازی سروشتیی هه‌رێم ده‌گاته وڵاتانی ئەورووپا.
ئاژانسی ئینته‌رفاكسی ڕووسی بڵاوی كردووەته‌وه، كۆمپانیای ڕۆسنه‌فتی ڕووسی كه له بواری نه‌وت و گازی سروشتی‌دا كار ده‌كات و ماوه‌یه‌ك پێش ئێستاش ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ كاركردن له بواری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستاندا، ئێستا ڕێككه‌وتنێكی كردووه له‌گه‌ڵ ته‌ناپ، كه به هێڵی بۆڕیی گازی سروشتی له ڕێگه‌ی ئه‌نادۆڵی توركیاوە ناسراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆڕیی هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی له هه‌رێمی كوردستانەوە بۆ توركیا و له‌وێشەوە بۆ وڵاتانی ئەورووپا ڕابكێشن و گازی سروشتیی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه بكرێت.
شاره‌زای بواری نه‌وت و ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ كاروباری وزه د. بێوار خنسی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ڕۆسنه‌فت بگه‌نە ڕێككه‌وتن به ئاسانی ده‌توانن له ڕێگه‌ی توركیاوه بۆ گازی سروشتیی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ینه‌وه وڵاتانی ئەورووپا، چونكه پێی ده‌ڵێن، هێڵی باشووری ڕووسیا كه به ئاندۆڵی توركیادا ده‌چێت و هێڵی ئێرانیش به‌وێدا ده‌چێت بۆ ئەورووپا، ئه‌گه‌ر به هه‌ماهه‌نگیی هه‌موو لایه‌نێك بێت و كۆمپانیاكانیش هاوكار بن، ده‌توانن ئه‌و بۆڕییه ڕاكێشن، ئه‌وكات سوودی زۆری ئابووری بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و وڵاتانی ئەورووپاش ده‌چێته قۆناغێكی دیكه و ده‌بێته ده‌رگایه‌كی گرنگی ئابووری بۆ هه‌رێمی كوردستان."
د. بێوار خنسی گوتی: "بێگومان ئه‌گه‌ر ساڵانه 10 ملیار مه‌تری موكه‌عه‌ب گازی سروشتی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت، ئه‌وكات داهاتێكی زۆر بۆ هه‌رێمی كوردستان دێت و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته قۆناغێكی دیكەوە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته خاوه‌نی دوو سه‌رچاوه‌ی داهات و ئیدی هه‌رێمی كوردستان قه‌یرانی دارایی نامێنێت."
خنسی باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌گه‌ر ئارامی و ئه‌منییه‌ت هه‌بێت بۆ بۆڕیی گازی سروشتیی هه‌رێمی كوردستان له توركیا و وڵاتانی ئەورووپا، ئه‌وكات هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت 6%ی پێداویستیی گازی سروشتیی ئەورووپا دابین بكات، كه ئه‌وكات هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی گازی سروشتی بۆ ئه‌و وڵاتانه، چونكه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی 5.7 ترلیۆن مه‌تری موكه‌عه‌ب نەوتە."
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری نه‌وت و گاز ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو: "ئه‌گه‌ر هاوكاری هه‌بێت و ڕێككه‌وتن بكرێت ده‌کرێ تاوه‌كو ساڵی 2020 بۆڕیی گازی سروشتی دروست بكرێت و گازه‌كه‌ش هه‌نارده بكرێت، به‌مه‌ش داهاتێكی گه‌لێك زۆر بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كرێت."
پڕۆژه‌ی دانانی هێڵێ بۆڕی بۆ هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی له ڕێگه‌ی ئه‌نادۆڵی توركیاوه له ساڵی 2011 ده‌ستی پێ كراوه، كه هه‌ردوو ده‌ریای ڕه‌ش و ناوه‌ڕاست به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه بۆ هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی له‌و ناوچانه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
بڵند ئیبراهیم