نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیش لەسەر پێکهێنانی بەپەلەی کابینەی نوێی عێراق هاوڕا بوون

هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی کوردستان و نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر پێکهێنانی بەپەلەی کابینەی نوێی عێراق هاوڕان.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26/6/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی سیاسیی عێراق و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ. هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌له‌كردن له ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرده‌وه تاك نیگه‌رانیی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان بڕه‌وێنرێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێكه‌ێنانی به‌په‌له‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به به‌شداریی هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته عێراقییه‌كان، به شێوه‌یه‌ك كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پرۆگرامێكی تۆكمه‌ی بۆ چاره‌كردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان هه‌بێت.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




