نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كۆبوونه‌وه

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كۆبوونه‌وە و له دیدارێكدا باس له‌و كێشه و گرفتانه كرا كه له‌به‌رده‌م ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق دروست بوون، له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر په‌له‌كردن له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ده‌سپێكردنى گفتوگۆ بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌ت و ڕۆڵی كارا و كاریگه‌ریی لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش له گفتوگۆكان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقدا، دووپات كرایه‌وه.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٦/٦/٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ڕامۆن بێكوا باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا باس له‌و كێشه و گرفتانه كرا كه له‌به‌رده‌م ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق دروست بوون، له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر په‌له‌كردن له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ده‌سپێكردنى گفتوگۆ بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌ت و ڕۆڵی كارا و كاریگه‌ریی لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش له گفتوگۆكان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقدا، دووپات كرایه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هاوكارییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له بواره‌كانی مرۆیی و به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت له هه‌رێمی كوردستان، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ . له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى هاوكارییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاى له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانی و سیسته‌می بانكی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به گرنگ وه‌سف كرد تاكو له‌م بوارانه‌دا سوود له پسپۆڕییان وه‌ربگیرێت.
بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




