وه‌زیرى خوێندنى باڵا: ئێستا ته‌واوى زانكۆكانى كوردستان له ڕیزبەندیى زانکۆکانى جیهاندان
هەولێر-KDP.info- وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ڕایگه‌یاند، ئێستا ته‌واوى زانكۆكانى كوردستان له‌نێو ڕیزبەندىی زانکۆکانى جیهاندان، گوتیشى كێبڕكێى زانكۆكان له جیهان له‌سه‌ر دابینكردنى ئاینده‌ى خوێندكاره بۆ ئاماده‌كردنیان له بازاڕى كاردا.
ئه‌م وتانه‌ى د.یووسف گۆران وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌میانى به‌شداریكردنى بوو، له هه‌شته‌مین خولى ده‌رچووانى زانكۆى ئیشك كه ئێواره‌ى ڕۆژى دووشه‌ممه (25/6/2018) به ئاماده‌بوونى پارێزگارى هه‌ولێر و سه‌رۆكى زانكۆى ئیشك و ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوانى حكوومى و حزبى و خوێندكاران/قوتابیان و كه‌سوكارى خوێندكارانى ده‌رچووى به‌شه‌كانى زانكۆى ئیشك به‌ڕێوه چوو.
له به‌شێكى دیكه‌ى وته‌كه‌یدا وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى گوتى، یه‌كێك له‌و كێشانه‌ى دووچارى زانكۆكان ده‌بنه‌وه، كێبڕكێى زانكۆییه له‌سه‌ر ئاستى پێشكه‌شكردنى باشترین ئاستى خوێندن له چوارچێوه‌ى ڕێنمایی و داهێنانه زانسنییه‌كانە، بۆ ئه‌وه‌ش گوتى: "پێویسته زانكۆكان خۆیان بێنه نێو ئه‌و كێبڕكێیه زانستییه جیهانییه، ئه‌گه‌ر زانكۆكان نه‌یه‌ن ئه‌وا دەزگا جیهاننیەکان خۆیان وا ده‌كه‌ن زانكۆكانى هه‌رێم بكه‌ونه نێو ئه‌و پێشبڕكێیه، له‌و كاته‌شدا له ڕیزبه‌ندییه‌كانى كۆتاییدا ده‌بن و ناكه‌ونه نێو پێشبڕكێیه‌كى زانستیى به سوود."
له خولى هه‌شته‌مى زانكۆى ئیشق بۆ ساڵى خوێندنى 2016-2017، 865 قوتابى له 15 به‌ش بروانامه‌ى ده‌رچوونیان پێ به‌خشرا و له‌لایه‌ن وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى و نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر و .ئیدریس هادى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌میندارانى زانكۆى ئیشك، خه‌ڵات و ڕێزلێنان به‌خشرایه یه‌ك و دووه‌م و سێیه‌مى ته‌واوى به‌شه‌كان.




