نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای هۆڵه‌ندى كۆ بووه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25/6/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له سیگرید كاغ وه‌زیری بازرگانی و هاریكاریى په‌ره‌پێدانـی هۆڵه‌ندا و بیرگیتا تازیلار به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی باكووری ئافریكا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ماتیس وۆڵته‌ر باڵیۆز و جانێت ئه‌لبێردا كۆنسووڵی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان گرنگیی عێراق و هه‌رێمی كوردستانى بۆ هۆڵه‌ندا خسته ڕوو و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یان بۆ هاوكاریكردنی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاكاندا نیشان دا، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشییان له حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ پێشوازیكردن و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی هۆڵه‌ندای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منی و مرۆییی هه‌رێم پێشكه‌ش كرد. نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست هۆڵه‌ندا له بوار جیاكاندا هاوكاریی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات به‌تایبه‌تی له‌و بوارانه‌ى خاوه‌ن ئه‌زموونێكی گه‌وره و به‌هێزه وه‌ك ئابووری و دارایی و كشتوكاڵ.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا كرا و له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانی ڕه‌وه‌ندی كوردی له هۆڵه‌ندا به‌رز نرخێنرا. تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و كێشه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




