له سنووری پارێزگای دهۆك ته‌نیا چه‌ند سندووقێكی ده‌نگدان به ده‌ست ده‌ژمێردرێن
__2018_06_25_h15m46s23__ER.jpg)
دهۆك -KDP.info- به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك گوتی، له سنووری پارێزگای دهۆك جگه له چه‌ند سندووقێك، ده‌نگه‌كانی دیکە به ده‌ست هه‌ژمار ناكرێن، چونكه زۆر به كه‌می سكاڵا تۆمار كراون، بۆیه ده‌نگه‌كانی پارتی زیاد ده‌كه‌ن و كه‌م نابن. ده‌شڵێت، ده‌نگه‌كانی پارتی له سنووری پارێزگای دهۆك زۆر زیاد ده‌كه‌ن، چونكه ده‌نگی ئاواره‌كانیش كه هه‌ژمار نه‌كرابوون به ده‌ست ده‌ژمێردرێن.
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری دا، ده‌نگه‌كانی هه‌موو عێراق به ده‌ست هه‌ژمار بكرێن، دادگای فیدراڵی بڕیاری داوه ته‌نیا له‌و شوێنانه ده‌نگ به ده‌ست هه‌ژمار ده‌كرێن، كه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كراوه و له سنووری پارێزگای دهۆكیش پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆی 11 كورسی 10 كورسی به ده‌ست هێناوه.
خالید ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی كه باسی له‌وه كردووه ته‌نیا ئه‌و ده‌نگانه به ده‌ست هه‌ژمار ده‌كرێن كه تانه‌یان لێ دراوه، له سنووری پارێزگای دهۆكیش تانه‌دان سنووردار كراوه و ته‌نیا چه‌ند سندووقێك تانه‌یان لێ دراوه، كه ژماره‌یان ناگاته 50 سندووقی ده‌نگدان، بۆیه هیچ گۆرانكارییه‌ك له ده‌نگی پارتی ناكرێت و بگره زیادیش ده‌بن، چونكه به‌شێك له‌و سندووقانه پارتی خۆی تانه‌ی لێ داون و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له دهۆك به گشتی زۆر خاوێن بووه."
خالید ئه‌حمه‌د گوتیشی: "ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا وا ده‌كات كه ده‌نگی پارتی زیاد بكات، چونكه دەنگی ئاواره‌كانی مووسڵ كه له دهۆكن و ده‌نگیان هه‌ژمار نه‌كراوه، به ده‌ست هه‌ژمار ده‌كرێن و كۆمسیۆنی دهۆكیش سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگی پارتی له مووسڵ زیاد بن."
ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌ش كرد: "دوێنێ بڕیاری ژماردنی ده‌نگه‌كان به ده‌ست ده‌رچووه و چاوه‌ڕێی ڕێنماییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به پرۆسه‌كه بكرێت."
له 12ی ئایاری ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی سه‌رنه‌كه‌وتن دەستیان دایە هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌موو عێراق به ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه، به‌ڵام دادگای فیدراڵی بڕیاری دا ته‌نیا له‌و شوێنانه‌ی سكاڵا تۆمار كراون به ده‌ست هه‌ژمار بكرێن.
بڵند ئیبراهیم




