"دەڵێن ٥ ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێم ڕاوانە دەکەین"
__2018_06_24_h16m22s49__ER.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری سووته‌مه‌نیی هەولێر دەڵێ، حكوومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندیی داوه كه پێنج ملیۆن لیتر به‌نزین بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكات و هه‌ركاتێك گه‌یشت به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له جیهاندا نرخی به‌نزینیش به‌رز بووەته‌وه و پارێزگای هه‌ولێریش به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه حكوومه‌تی عێراق هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق به‌نزین به نرخی حكوومی بدرێته هه‌رێمی كوردستان، بەڕێوەبه‌ری سووته‌مه‌نیی هه‌ولێر، مسته‌فا ته‌ها، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پارێزگاری هه‌ولێر له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزین وه‌ك پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستانیش ڕه‌وانه بكه‌ن به نرخی حكوومی كه 450 دینارە، ئه‌وانیش به‌ڵێنیان به پارێزگار داوه، به‌ڵام تا ئێستا به كردار هیچ نه‌كراوه."
مسته‌فا ته‌ها گوتیشی: "جگه له‌وه‌ش وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕه‌زامه‌ندیی داوه و نووسراویشی كردووه كه پێنج ملیۆن لیتر به‌نزین بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كات، كه دوو ملیۆن بۆ هه‌ولێر و دوو ملیۆن بۆ سلێمانی و یه‌ك ملیۆنیش بۆ دهۆك، به نرخی 600 دینار بۆ هه‌ر لیترێك."
ته‌ها باسی له‌وه‌ش كرد: "بڕیاربوو پێش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ئه‌و بڕه به‌نزینه‌یان بگاته ده‌ست، بەڵام دواکەوت، هه‌ركاتێك بگات ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كه‌ن به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا."
به گوته‌ی به‌ڕێوەبه‌ری سووته‌مه‌نیی هه‌ولێر، ته‌نیا پارێزگای هه‌ولێر پێویستی به دوو ملیۆن و 500 هه‌زار لیتر به‌نزین هه‌یه.
ئێستا نرخی به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان له نێوان 700 بۆ 750 دیناره. دوای ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌وە، نرخی به‌نزینیش به‌رز بووەوە، به‌ڵام هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان كه‌م بێته‌وه.
بڵند ئیبراهیم




