"بۆ گەڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ سنووری خانه‌قین سبه‌ی خۆپێشاندان دەکرێ"
__2018_06_20_h16m57s46__ER.jpg)
خانه‌قین-KDP.info- به هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر خانه‌قین هه‌یه و به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی تیرۆریستی لێ ئه‌نجام ده‌درێت و چه‌ندین گوند به‌و هۆیه‌وه چۆڵ كراون و خه‌ڵكێكی زۆر بوونەته قوربانی. عامر رەفعەت دەڵێ، ئیدی سبه‌ی له خانه‌قین خۆپێشاندان بۆ گەڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه ده‌ست پێ ده‌كات و خه‌ڵكی خانه‌قین مان ده‌گرن و دووكانه‌كانیان داده‌خه‌ن .
له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، جارێكی دیكه داعش له ناوچه‌كه سه‌ری هه‌ڵداوه و به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له سنووری خانه‌قین ئه‌نجام ده‌درێت و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ش به هۆی ئه‌و مه‌ترسییانەوە گونده‌كان چۆڵ ده‌كه‌ن و ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن و هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبیش توانای پاراستنی خه‌ڵكیان نییه.
عامر ڕه‌فعه‌ت، به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌عدییه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هێزه عێراقییه‌كان ناتوانن پارێزگاری له ناوچه‌كه بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌درێت و خه‌ڵكی خانه‌قین ده‌بنه قوربانی و گونده‌كان له ترسی ئه‌و كرده‌وانه چۆڵ ده‌كه‌ن، بۆیه خه‌ڵكی خانه‌قین گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه كلیلی چاره‌كردنی ئه‌و كێشانه گەڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یە بۆ خانه‌قین، بۆیه بڕیاره سبه‌ی خۆپێشاندان و مانگرتن له خانه‌قین ده‌ست پێ بكات و دووكانه‌كانیان دابخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خانه‌قین.
عامر ڕه‌فعه‌ت گوتی: "ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه نه‌گەڕێته‌وه بۆ خانه‌قین زۆر له‌وه خراپتر ده‌بێت، چونكه ئه‌مه تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه له هه‌ڵبژاردن ده‌رنه‌چوونه، بۆیه به‌رنامه‌ی دارێژراوه بۆ ئه‌وه‌ی گونده‌كان له كورد چۆڵ بكه‌ن و دواتریش دێن بۆ ناو خانه‌قین و له كورد پاكی دەكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌مانه نه‌یانتوانی ده‌ست به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌لدا بگرن."
عامر ڕه‌فعه‌ت گوتیشی: "تاوه‌كو هێزه عێراقییه‌كان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌شدی شه‌عبیدا بن، ناکرێ ئه‌منییه‌ت بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێندرێته‌وه، بۆیه باشترین چاره ئه‌وه‌یه پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌كه و به هاوبه‌شی پارێزگاری له ناوچه‌كه بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا پێشمه‌رگه ده‌توانێ بۆشاییی ئه‌منی پڕ بكاته‌وه."
له ماوه‌ی ڕابردوودا به هۆی مه‌ترسیی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر گونده كورده‌كان چه‌ند گوندێك چۆڵ كراون و ئێستا گوندی مه‌ردانیش له ترسی ئه‌و هه‌ڕه‌شه و كرده‌وانه چۆڵ كراوه.
بڵند ئیبراهیم




