١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

کۆمسیۆن داوا لە ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن، چاودێران و رێكخراوه‌كان ده‌كات خۆیان تۆمار بکەن

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-   كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێمى كوردستان، داوا لە ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن، چاودێران و رێكخراوه‌كان ده‌كات، بە مەبەستی تۆماردنی ناویان سەردانی کۆمسیۆن بکەن.

له‌ پێگه‌ى فه‌رمیی خۆیدا، به ‌نووسراوێك ئاگادارییه‌كی بڵاو کردووەتەوە و، تێیدا، ئاگاداری سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن، چاودێران و رێكخراوه‌كان ده‌كات، كه‌وا له ‌ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20 - 6 – 2018ـەوە،  به‌ مه‌به‌ستى تۆماركردنی ناویان پێویسته‌ سه‌ردانی كۆمسیۆن بكه‌ن.

ئاگادارییەکەی کۆمسیۆن لە کاتێکدایە، کە وەک بڕیارە لە ٣٠ـی مانگی ٩ـدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێ.
ڕۆژی سێشەممە 8/5/2018، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 30/9/2018ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد. ڕۆژێک پاش ئەم ڕاگەیاندنەش، بەپێی نووسراوێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كه‌ بە ناوی "مەرسوومی ژمارە یەكی ساڵی 2018" دەرچووە و تێیدا هاتووە، بە پشتبەستن بە یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ژمارە دوو، بڕیارمان دا بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 30 ئەیلوولی 2018.

 

هەواڵی پەیوەندیدار