توركیا ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی بۆردوومان کردەوە

هەولێر-KDP.info- هێلیكۆپته‌ره جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا (چیای دێل و گه‌روی سێگركا و كه‌وه‌ت)ـیان له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردوومان كرد.
سەعات 10 و 10 خوله‌كی شه‌وی رابردوو، هێلیكۆپته‌ره جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا چیای دێل و گه‌روی سێگركا و كه‌وه‌تیان له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردوومان كرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان تی ڤی، به‌هۆی بۆردوومانه‌كەوە ئاگر له ده‌وروبه‌ری چیای دێل و دارستان و پاوانی گونده‌كانی ناومێرگان و كونه‌له كه‌وتووەته‌وه.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا سێ جار فڕۆكه و هێلیكۆپته‌ره‌كانی سوپای توركیا به بیانووی هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه چیای دێل و چیای شه‌كیویان له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردوومان کرد.




