مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی شێخ ئیسماعیل عه‌لی سه‌رکان دەكات

به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
خانه‌واده‌ی شێخ ئیسماعیل عه‌لی سه‌رکان
به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی عه‌مید شێخ ئیسماعیل عه‌لی سه‌رکان، مان پێگه‌یشت.
خۆمان به هاوبه‌شی خه‌می خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌زانین و سه‌ره‌خۆشی له ئێوه و خزم و دۆست و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین.
له خودای گه‌وره داواکارین ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات.
انالله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك




