٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هەولێر پلانی ئەمنی بۆ ڕۆژانی جەژن دادەڕێژێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، بە هەماهەنگیی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ و پۆلیسی بەرگریی شارستانی و هێزە ئەمنییەكانی دیكە، پلانێكی ئەمنیی بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان داڕشتووە.

 

لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بۆ مێدیاكان ڕایگەیاند، دوای كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر و دەوروبەری، بە هەماهەنگیی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ و بەرگریی شارستانی و سەرجەم هێزە تەناهییەكانی دیكە، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەیان بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان داڕشتووە.

 

بە وتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، پلانە ئەمنییەكە لە پێنجشەممەوە تا دوای جەژن بەردەوام دەبێت و جگە لەوەی تیمەكانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە دەرەوە و ناوەوەی شار بڵاوەیان پێ دەكرێت، لە ناو كۆڵان و گەڕەكەكانیشدا مەفرەزەكانی هێزە هاوبەشە ئەمنییەكە، سەر و ماڵی هاونیشتمانیان دەپارێزن و دۆخی تەناهی دەخەنە ژێر كۆنتڕۆڵەوە.

 

لیوا عەبدولخالق دەشڵێ، پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژانی جەژندا، بە هەزاران كەس بە مەبەستی پیرۆزكردنی جەژن و بەسەربردنی كاتێكی خۆش، بێنە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.

 

ئومێد بابان


 

هەواڵی پەیوەندیدار