٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سێرز سارکزیان: کورد جینۆساید کراوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەرمینیا-KDP.info-  لە سەردانی بۆ یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا، فەلاح حەسەن، کە لاوێکی کوردستانی باشوورە و جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیھانە، بە یاوەریی دەستەی سەرکردایەتیی لاوانی سیاسیی جیھان لە لایەن سێرز سارکزیان، سەرۆکی پارتی کۆمارییەکانی ئەرمینیا و سەرۆکی حکوومەتی دەست‌لەکارکێشاوە و سەرۆککۆماری پێشووی ئەو وڵاتەوە پێشوازییان لێ کرا.

 

لە دیدارەکەدا باس لە ڕۆڵی لاوان کرا لەسەر ئاستی گۆڕانکارییەکان لە جیھاندا و بەتاییبەتیش لە ئەرمینیا، سارکزیان گوتی: "ئێمە بە ئاشتی وڵاتی خۆمان پاراستووە و بە ئاشتی و بێ توندڕەویش دەتوانین گوڕانکارییەکان بکەین و سەربکەوین."

 

فەلاح حەسەن بە سارکزیانی ڕاگەیاندووە: "ئێمەی کورد لە مێژوودا گەلێک لەگەڵ ئەرمەنەکان ژیاوین و ئێستاش لە پەرلەمانی کوردستاندا ئەندامیان ھەیە وەکو نەتەوە، سارکزیان لەبەردەم سەرکردایەتیی لاوانی سیاسیی جیھان بە جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیھانی ڕاگەیاندووە: "ئێمە و ئێوە مێژوویەکی دوورو درێژمان ھەیە، بە ھەمان شێوە ئێمەش لە پەرلەمانی ئەرمەنستاندا ئەندام پەرلەمانی کوردمان ھەیە وەکو نەتەوە، ھەروەھا ئێوە وەکو ئێمە جینۆساید کراون، واتە نەک تەنیا ئەرمەنەکان، بەڵکو کوردیش جینۆساید کراوە، بەتایبەتی لە عێراقدا، ھیواخوازین بەردەوام بین لە دۆستایەتیمان و بە گەرمی بەخێرھاتنتان دەکەم بۆ یەریڤان."


 

هەواڵی پەیوەندیدار